چۆمان محەمەد عەلی
په‌رله‌مانی كوردستان له خه‌می گێڕانه‌وه‌ی شەرعیه‌ت و دروست نه‌بونی بۆشایی یاسایی بو بۆ پۆستی سه‌رۆكی هه‌رێم، وه‌ك مەرجەعی باڵای یه‌كلاكردنه‌وه‌ی پرسه چاره‌نوسسازه‌كان هه‌وڵی چاره‌سه‌ركردنی قه‌یرانی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی ده‌دا، به‌ڵام به‌پێچه‌وانه‌وه‌ی ئه‌م بنه‌مایه‌وه، بینیمان به رۆژی روناك و به‌پێش چاوی سه‌رجه‌م لایه‌نه سیاسیه‌كان و وڵاتانی دنیا، به زه‌بری هێزو كوده‌تا رێگریان له‌سه‌رۆكی پەرلەمان كرد‌و پەرلەمانیان به ده‌ردێك برد كه نه‌توانێت كۆبونه‌وه‌ی ئاسایی خۆی و كاره‌كانی بكات، ئه‌م كوده‌تایه‌ی پارتی ئه‌نجامیدا، په‌رچه‌كردارێكی ئه‌وه‌نده قورس بوه، به ئاشكرا هه‌ست به ترس و دڵه‌ڕاوكێی پارتی ده‌كرا بۆ سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندی گه‌وره‌كانی حیزبه‌كه‌ی كه له‌م هه‌رێمه‌دا هه‌یه‌تی، پارتی ته‌واو قه‌ڵس بو به‌و هه‌نگاوانه‌ی پەرلەمان ده‌ینا بۆ راستكردنه‌وه‌ی نا هاوسه‌نگی هێزو چاکكردنی سیسته‌می سیاسی و هه‌نگاونان بۆ ئاشكراكرن و باشكردنی پرسی نه‌وت و نه‌هێشتنی پاوانخوازی ده‌سه‌ڵات.
فریای شەرعیه‌تی پەرلەمان بكه‌ون!
ماوه‌ی ساڵێك تێپه‌ڕده‌بێت به‌سه‌ر كوده‌تاكه‌ی پارتی به‌رامبه‌ر په‌رله‌مانی كوردستان، به‌رده‌وامبونی دۆخه‌كه به‌م چه‌شنه نزیكمان ده‌كاته‌وه له‌ته‌واوبونی شەرعیه‌تی پەرلەمان، به‌هۆی ئه‌وه‌ی ماوه‌ی یاسایی كاركردنی پەرلەمان كه‌متر له 11 مانگی ماوه، به‌ته‌واوبونی ماوه‌ی یاسایی پەرلەمان به‌دوایدا حكومه‌تیی هه‌رێمیش هیچ شه‌رعیه‌تێكی نامێنێت، سه‌رباری ئه‌وه‌ی هه‌مو لایه‌نه سیاسیه‌كان به پارتیشه‌وه بانگه‌شه‌ی كاراكردنه‌وه‌ی پەرلەمان ده‌كه‌ن بەڵام تا ئه‌م ساته هه‌وڵی جدی و فشاری راسته‌قینه ئه‌نجامنه‌دراوه بۆ كۆتایی هێنان به‌و عه‌یبه گه‌وره‌یه‌ی پارتی به‌سه‌ر په‌رله‌مانی هێناوه، بۆیه جێی خۆیه‌تی و پێویستیه‌كی هه‌نوكه‌ییه، لایه‌نه سیاسیه‌كان و په‌رله‌مانتاران، له‌هه‌وڵی خۆیان به‌رده‌وام بن و فشاره‌كانیان چڕتر بكه‌نه‌وه به ئامانجی كاراكردنه‌وه‌ی پەرلەمان، وه‌ك وه‌فایه‌ك بۆ ده‌نگی هاوڵاتیان كه متمانه‌یان پێداون. ده‌نا به‌پێچه‌وانه‌وه له‌باره‌ی ته‌واوبونی ئه‌و كاته‌ی ماوه بۆ به‌سه‌رچونی پەرلەمان، به‌بێ هیچ هه‌ڵوێستێكی سیاسی و ته‌نانه‌ت هه‌ڵوێستی كه‌سی پەرلەمانتاران، به‌تایبه‌ت بۆ سێ لایه‌نه سیاسیه‌كه‌ی ئۆپۆزسیۆنی پێش‌و، ئه‌وا چاوه‌ڕوانی لۆمه‌و سه‌رزه‌نشت و ته‌نانه‌ت سزادانی هاوڵاتیان و ده‌نگده‌رانیان بن. بۆیه به‌رپرسیاریه‌تی ئه‌و لایه‌نانه به‌رپرسیاریه‌تی مێژوی و ئه‌خلاقی و سیاسیانه، مێژو ره‌حم و به‌زه‌یی بۆ هیچ كه‌س نیه.
روداوه پێشبینیكراوه‌كانی دوای ته‌واو بونی ماوه‌ی كاری پەرلەمان؟
گه‌ر هاتو ماوه‌ی یاسایی ته‌واوبێت بۆ كاری پەرلەمان و شەرعیه‌تی یاسایی و ده‌نگدانی نه‌ما، راسته‌وخۆ به‌دوای خۆیدا حكومه‌تیش ره‌وایه‌تی یاسایی كۆتایی پێدێت، لێره‌دا له‌به‌رامبه‌ر حكومه‌تی كاربه‌ڕێكه‌ری بێ چاودێریدا ده‌بین، له‌م ساته‌وه‌خته‌دا سه‌رجه‌م ده‌سه‌ڵاته‌كانی هه‌رێمی كوردستان هیچ بنه‌مایه‌كی یاساییان نابێت به ته‌واوه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌به‌رده‌م نه‌مانی شەرعیه‌تی یاسایی و دیموكراسی و ره‌وایه‌تی متمانه‌ی هاوڵاتیانی كوردستان ده‌بێت، ناسه‌قامگیری سیاسی و كارگێڕی و بۆشایی یاسایی بۆ سه‌رجه‌م ده‌سه‌ڵاته‌كان دێته ئاراوه، له‌م باره‌دا ده‌كه‌وینه به‌رده‌م دو گریمانه، یا هه‌ڵبژاردن ناكرێت یا ئه‌وه‌تا به پاساوی شه‌ڕی داعش و قه‌یرانی دارایی ئه‌مه‌ش دۆخێكی مه‌ترسیداره و قه‌یرانه‌كان مه‌ترسیدار ده‌كات، یاخود پارتی به‌هه‌مو هێزو ده‌سه‌ڵات و ئیمكانیه‌ت و ئامڕازه‌كانی ته‌زویركردن و ساخته‌كاری كه له به‌رده‌ستیایه‌تی ده‌یه‌وێت هه‌ڵبژاردن ئه‌نجامبدات، له‌م گریمانه‌یه‌دا دیسان گرفتی یاسایی دێته پێش، چونكه دیاریكردنی ماوه‌ی هه‌ڵبژاردنی پەرله‌مان له ده‌سه‌ڵاتی سه‌رۆكی پەرلەمان و سه‌رۆكی هه‌رێمدایه، كه له‌و كاته‌دا ئه‌سته‌م ده‌بێت به‌هۆی گرفتی سیاسی لایه‌نه‌كان و له‌لایه‌كی تره‌وه هاوڵاتیان به‌ئه‌ندازه‌یه‌ك بێ هیوابون له هه‌ڵبژاردن، ئاسان نابێت و پێشبینی كرا‌و ده‌بێت كه ریزی به‌شداری هاوڵاتیان و ده‌نگدان زۆر سنوردار بێت، ئه‌مه‌ش مه‌ترسیه‌كی گه‌وره‌یه بۆ پرۆسه‌ی سیاسی پێویسته لایه‌نه‌كان به خه‌م ئه‌م پرسه‌وه بن.
به‌رده‌وامی قه‌یرانه‌كان و به‌رژه‌وه‌ندی لایه‌نه‌كان!
مانه‌وه‌ی دوخێكی پڕ قه‌یراناوی هه‌مه چه‌شن وه‌ك ئه‌وه‌ی ئێستا هه‌یه له‌به‌رژه‌وه‌ندی پارتی دیموكراتی كوردستانه ده‌نا سه‌رجه‌م لایه‌نه سیاسیه‌كان و هاوڵاتیانی هه‌رێم و فه‌رمانبه‌ران زه‌ره‌رمه‌ندی یه‌كه‌م و قوربانی بێ ركابه‌ری سیاسه‌تی خۆسه‌پێنی پارتی دیموكراتن، به‌هۆكاری ئه‌وه‌ی پارتی تاكه حیزبی مطلقی هه‌رێمی كوردستانه به‌وه‌ی سه‌رجه‌م جومگه هه‌ستیاره‌كان و ده‌سه‌ڵاته گرنگه‌كان و مه‌له‌فه‌كانی نه‌وت و په‌یوه‌ندیه‌كانی ده‌ره‌وه، چه‌ك، ئیداره‌دانی حوكمڕانی گرتوه، به‌بێ ئه‌رزشكردن و حساب نه‌كردن بۆ لایه‌نه به‌شداربوه‌كانی پرۆسه‌ی سیاسی، پیادەی ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری و جێبه‌جێكردن و سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم و ئه‌نجومه‌نی ئاسایش ده‌كات به‌بێ هیچ جۆره چاودێریه‌كی فیعلی و كاریگه‌ری وه‌ك پەرلەمان، ئه‌و دامه‌زراوانه‌شی كه بونیان هه‌ن بۆ چاودێریكردن له چه‌شنی دیوانی چاودێری دارایی و ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی و داواكاری گشتی هیچ سودێكیان نیه بۆ كۆمه‌ڵگاو پاراستنی سامانی گشتی جگه له بێ هیواكردنی هاوڵاتیان و بێ هه‌ڵوێستیان به‌رامبه‌ر ئه‌و هه‌مو پێشێلكاریه دارایی و مرۆییانه‌ی ده‌كرێت، به‌تێڕوانینی من هۆكاری ئه‌م پاوانخوازی ده‌سه‌ڵات و زاڵبونی هه‌ژمونی پارتی له ئێستا به‌شێكی په‌یوه‌ندی به‌نه‌بونی بیروڕایه‌كی گشتگرو یه‌كگرتو بو لای لایه‌نه سیاسیه‌كان، به‌تایبه‌ت له هه‌مبه‌ر پیشاندانی قه‌باره‌ی راسته‌قینه‌ی پارتی كه 38 كورسیه و رێكردنه‌وه‌ی نا هه‌وسه‌نگی باڵانسی هێزو ده‌سه‌ڵات، و چه‌سپاندنی سیستمی په‌رلەمانی به‌شه‌كه‌ی تر په‌یوه‌ندی به هه‌ڵویستی یه‌كێتی نیشتمانیه‌وه هه‌بوه له رابردو كه وه‌ك هێزێكی هاوشان له‌ته‌ك پارتی كه مامه‌ڵه‌ی به‌ده‌سه‌ڵات و جومگه‌كانی حوكمڕانی كردوه.