عه‌تا قه‌ره‌داخی
زاره‌وه‌ی بن دیوار له‌كوردستان بۆ ئه‌وانه به‌كارده‌هێنرێت كه به‌بێ ئه‌وه‌ی كاربكه‌ن موچه وه‌رده‌گرن، ژماره‌ی ئه‌وانه‌ی كه له‌مجۆره‌ن كه‌م نین، به‌شی زۆری ئه‌مانه یان كادیرانی حیزبه‌كانن، یان كه‌س و كاری به‌رپرسانی حیزبی و حكومین، یان ئه‌و كه‌سه كه‌سێت لاواز‌و بێ عیزه‌تانه‌ن بێ ئه‌وه‌ی شه‌رم بكه‌ن موچه‌ی بێ ماندوبوون و بێ كاركردن وه‌رده‌گرن.
له ئه‌وروپا ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌سه‌ر سۆشیال ده‌ژین به‌چاوی رێزه‌وه سه‌یر ناكرێن، كه‌چی ئه‌وانه‌ی له كوردستان بن دیوارن خۆیان به هاووڵاتی پله‌یه‌ك ده‌زانن. زۆرێك له‌مانه موچه‌كانیان له‌و كارمه‌ندو مامۆستا دڵسۆزانه زیاتره كه به جیدی كار‌و ئه‌ركه‌كانیان جێبه‌جێ ده‌كه‌ن.
دامه‌زراوه‌ی په‌رله‌مان له راستیدا دوو ئه‌ركی سه‌ره‌كی هه‌یه، یه‌كه‌میان ده‌ركردنی یاساكان بۆ چۆنێتی به‌ڕێوه‌بردنی وڵات و رێكخستنی ژیان و په‌یوه‌ندیه‌كانی نێوان حكومه‌ت و خه‌ڵك و ئه‌رك و ماف و ئیلتیزاماتی حكومه‌ت و خه‌ڵك به‌رامبه‌ر به یه‌كتری. دووه‌م ئه‌ركی په‌رله‌مان چاودێریكردنی حكومه‌ت و داموده‌زگاكانی جێبه‌جێكردنه.
ئه‌وه ساڵێك به‌سه‌ر له‌كارخستنی په‌رله‌ماندا تێده‌په‌ڕێت و ئاشكرایه له ماوه‌ی ئه‌م ساڵه‌دا په‌رله‌مان نه‌یتوانیووه هیچ كام له‌و دوو ئه‌ركه‌ی خۆی جێبه‌جێ بكات، ره‌نگه له هه‌ولێر لیستی پارتی و له سلێمانیش لیستی گۆڕان و یه‌كێتی، ئه‌وان له بینای په‌رله‌مان و ئه‌مانیش له نووسینگه‌ی سلێمانی كۆببنه‌وه‌و چا بخۆنه‌وه‌و قسه بۆ كه‌ناڵه جۆراوجۆره‌كانی راگه‌یاندن بكه‌ن و خوا هه‌ڵناگرێت له پرسه‌ی هه‌ندێ خه‌ڵكیشدا له سلێمانی هه‌ندێ له ئه‌ندامانی په‌رله‌مان ده‌بینرێن واته ئێستا به‌شێك له ئه‌ندام په‌رله‌مانان ئه‌ركی كۆمه‌ڵایه‌تی جێبه‌جێ ده‌كه‌ن له‌بری ئه‌ركی یاسایی و چاودێریكردن.
كه‌واته ئێستا ئه‌ندامانی په‌رله‌مان له سه‌رۆك و جێگر‌و سكرتێر‌و سه‌رۆ لیسته‌كانه‌وه تا ئه‌ندامان و راوێژكاران موچه له بری چی وه‌رده‌گرن؟ ئایا ئێستا كاری ئه‌مانیش هاوشێوه‌ی موچه‌خۆرانی بن دیوار نیه؟ ئایا له رووی بنه‌مای ئایینیه‌وه ئه‌و موچه‌یه‌ی وه‌ریده‌گرن حه‌ڵاڵه؟ ئایا له رووی یاساییه‌وه كه‌سێ كارنه‌كات مافی وه‌رگرتنی پاره‌ی هه‌یه؟ ئایا له رووی ئیتیكیه‌وه ئه‌ندامانی په‌رله‌مان چۆن سه‌یری ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ی خۆیان ده‌كه‌ن؟ ئایا ئه‌وه جۆرێك له ئیزدیواجیه‌ت نیه كه تۆ خۆت كار نه‌كه‌یت و موچه وه‌ربگرێت و لێدوانی گه‌وره بده‌یت و باسی شه‌رعیه‌ت و شه‌فافیه‌ت و ده‌ستپاكی بكه‌یت؟ ئایا چی ده‌بوو ئه‌گه‌ر ئه‌ندامانی په‌رله‌مان ته‌نیا بۆ جارێكیش بووایه سه‌یرێكی ئه‌و هه‌وڵوێسته‌ی خۆیانیان بكردایه‌و به‌خۆیانیان بگوتایه ماده‌م ئێمه به‌هه‌ر هۆیه‌كه‌وه بێت ئه‌ركه‌كانی سه‌رشانمان جێبه‌جێ ناكه‌ین كه‌واته ره‌تی ده‌كه‌ینه‌وه موچه‌ی به‌لاش وه‌ربگرین.
به‌ڵام به‌داخه‌وه ئه‌وه‌مان له تاكه یه‌ك ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان نه‌بینی، ئه‌مه‌ش ئه‌و راستیه ده‌سه‌لمێنێت كه په‌رله‌مانی كوردستانیش هاوشێوه‌ی دامه‌زراوه‌كانی تری كوردستانه‌و دامه‌زراوه‌یه‌كه هه‌ر چه‌ند ساڵ جارێك حیزبه‌كان وه‌كو ئیمتیازدان به هه‌ندێ له ئه‌ندامانی خۆیان ده‌سته‌یه‌كیان ده‌نێرنه په‌رله‌مان بۆ ئه‌وه‌ی ده‌وڵه‌مه‌ند ببن و ئیمتیازی دوایشیان خانه‌نشین بوونه به موچه‌ی موفت. هه‌ر بۆیه به درێژایی 24 ساڵی رابردوو په‌رله‌مانی كوردستان رۆڵ و كاریگه‌رییه‌كی ئه‌وتۆی نه‌بووه.
بۆیه باشتر وایه ئه‌م دامه‌زراوه ده‌رگای دابخرێت و تا ئه‌و كاته‌ی كورد ده‌بێته ده‌وڵه‌ت ئه‌و ده‌رگایه نه‌كرێته‌وه چونكه په‌رله‌مانێك كه پاشكۆی عه‌قڵی ئه‌و نوخبه سیاسیه بێت كه ئێستا كوردستانیان به‌م بارودۆخه‌ی ئێستا گه‌یاندووه ده‌بێ چ رۆڵ و كاریگه‌رییه‌كی هه‌بێت؟ ئه‌مه بێجگه له‌وه‌ی هه‌ر چه‌ند ساڵ جارێك سوپایه‌ك به موچه‌ی باڵا خانه‌نشین ده‌كات و ژماره‌یه‌ك كادیری باشی زانكۆكان و بواره‌كانی تریش له‌كار ده‌خات و ده‌یانكاته به‌رخۆر.