ئومێد خۆشناو
ئهمڕۆ ساڵێک بەسەر ئهو ڕۆژە تێدەپەڕێت که،له بازگهی شێراوە ڕێگه نەدرا به ڕێز دکتۆر یوسف محمەد بێتهوه ههولێری پایتهخت.
ئهو ڕوداوە کارێک یان کردارێکی عەفەوی نەبوو،بەڵکوو بەرەنجام وپەرچە کرداری چهند کارێک وڕێگری لەپلان وپیلانی حزبی گۆڕان بوو،کە پێشتروبە چهند قۆناغێک هەنگاویان بۆی ناوداڕشتبوو.
قۆناغی یەکەم لەباربردنی یەکڕیزی نیشتمانی وتێکدانی تەوافقی لایهنەکان وجێهێشتنی مەبدەئی سازان وچوون بەرەو زۆرینهو کەمینە!.
قۆناغی دووهم هەنگاونان بۆ ئەوەی دامەزراوە شەرعیەکانی وڵات،پڕ بکەن لەفەوزا و ئاشووب و پاشاگەردانی وکردنی بە بەردەرکی سەرای سلێمانی ،ئەنجام بوو بە هۆی پەکخستنی!.
قۆناغی سێیهم پشتکردن لەسنگەرەکانی پێشمهرگه ودروستکردنی بەرەیەکی دیکهی شەڕ لەپشت سەنگەرەکانی پێشمهرگه وهێزە ئارامی پارێزەکان.
قۆناغی چوارهم بەکارهێنانی جەماوەرو هەڵکوتانە سەر بارەگاکانی پارتی وسوتاندنی بارەگاکان وشەهید و بریندارکردنی کادیرانی پارتی لە دەڤەرێک که،بەڕێوەبەرایەتی قوتابخانهیەکیشی بەدەست نییه.
پرسیار لێرەدا ئهوهیە ئایە گۆڕان لەوکارە کرێتە بەتەنیا بوو؟
وەڵام نەخێر پلان داڕێژەران وبەشێک له سەرانی دەستڕۆیشتوو شەڕانگێزی گۆڕان،لەوکارەدا پشت ئەستوربوون بەپشتیوانی پاشماوەکانی ئەنسار الاسلام وگروپێکی یەکێتی بەسەرپەرشتی کچانی ئیبراهیم ئەحمەد وهاوکاری ئەم لاوئەولا.
حەقی خۆیەتی خەڵکی کوردستان بەراوردێک لەنێوان ڕێگەدان ونەدانی دکتۆر یوسف بۆ هەولێر بکەن.
خۆ ئەگەر ڕێگە بدرابا بێشک پشێوی وفەوزای هەمەجیانەی ئهو تاقمە تەواوی کوردستانی دەگرتەوەو ئاشتی کۆمەڵایەتی و ژیانی ئاسایی خەڵک و ئارامی شارەکان و قایمی سەنگەرەکان هەر هەمووی دەکەوتنە ژێرمەترسی جدی وخەتەر، بهڵام بەڕێگەنەدانی هەموو ئەوانە پێچهوانهوه بوونەوەو ئێستا خەڵکی کوردستان باشترین شاهیدی ئهو ڕاستیەن.
بۆیه لەوساڵیادە دەڵێین ڕاستە لەناچاری ئهو کارەمان کرد، وەلێ نەک لێی پەشیمان نین بەڵکو زۆریش ئاسودەین ڕۆژان وساڵانی لەپێشمانن ڕاستیهکان باشتر دەردەخەن ومێژووی ئایندهی وڵات دەریدەخات چ کارێکی بەرپرسانەوگەورەی نیشتیمانی بووه.