ئه‌م پرۆژه‌یه بهوۆركشۆپێكی هاوبه‌شی نێوان هه‌ردوو رێكخراوی (هاوبه‌ندی نێوده‌وڵه‌تی بۆ به‌ها مرۆڤایه‌تیه‌كان) و (ئینستیتیوتی په‌ی بۆ په‌روه‌رده و گه‌شه‌پێدان) ده‌ستی پێكرد، له‌سه‌ر كه‌م كردنه‌وه‌ی واز هێنان له‌خوێندنی له‌هه‌رێمی كوردستان كه له رۆژانی (18-19- حوزه‌یرانی- 2014) له‌هۆڵى هوتێل چوارچرا هه‌ولێر به ئاماده‌بوونی (120) كه‌س له نوێنه‌رانی په‌رله‌مان و وه‌زاره‌ته په‌یوه‌ندیداره‌كان و رێكخراوه‌كان و ده‌زگاكانی راگه‌یاندن به‌ڕێوه‌چوو.
پاشان بابه‌تی وازهێنان له خوێندن كرایه راپۆرتێك و پێشكه‌شی لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان كرا، كاره‌كانی ئه‌م پرۆژه‌یه خۆبه‌خشانه له‌لایه‌ن ستافی په‌ی ئه‌نجامدراوه .