ra15.jpg

وێنەكانی مەراسیمی بڵاوكردنەوەی راپۆرتی (١٥) سەبارەت بە دۆخی سەروەریی یاسا لە هەرێمی كوردستاندا

Jan 13, 2024  |   گەلەری 

لە چوارچێوەی پرۆژەی چاودێریی پەرلەمانی كوردستاندا كە ئینستتیوتی پەی بەهاوكاری رێكخراوی سندوقی نیشتمانیی ‏دیموكراسی (‏NED‏)ی ئەمەریكی جێبەجێی دەكات، پانزەهەمین راپۆرتی خۆی لەم وەرزەدا بڵاوكردەوە كە تایبەت بوو بە رەوشی ‏سەروەریی یاسا لە هەرێمی كوردستاندا.‏
رۆژی (13/1/2024) كاتژمێر (11) سەرلەبەیانی لە هۆڵی هۆتێل رامادا لە شاری سلێمانی، ئنستتیوتی پەی لە كۆنگرەیەكی ‏رۆژنامەوانیدا كە ژمارەیەكی بەرچاوی نوێنەرانی كەناڵەكانی راگەیاندن ئامادەی بوون راپۆرتی تایبەت بە رەوشی سەروەریی یاسا لە ‏هەرێمی كوردستاندا خستە روو كە راپۆرتێكە سەبارەت بەو یاسایانەی لە ماوەی (30) ساڵدا (1992-2022) لە پەرلەمانی ‏كوردستانەوە دەرچوون و ئاستی جێبەجێكردن و پێشێلكردنیان دەستنیشان كرابوون.‏