Xandan.jpg

"هەوڵماندا دەرگای پەرلەمان بەرووی راگەیاندنەكاندا كراوە بێت"

Nov 11, 2015  |   هەواڵەکانی پەی 

خەندان ـ

سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان رایدەگەیەنێت، ئەم خولەی پەرلەمانی كوردستان بە هاوكاری فراكسیۆنە جیاوازەكان هەوڵماندا دەرگای پەرلەمان بەرووی راگەیاندنەكاندا كراوە بێت، تاڕادەیەكی زۆریش شەفافییەت لەكارەكانماندا هەبێت و بانكی زانیاریمان دامەزراند، بۆ بەخشینی زانیاریی لەبارەی كارەكانی پەرلەمان بە رۆژنامەنووسان و هاوڵاتیان .

ئەم وتانەی د. یوسف سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان،  لەكاتی وەرگرتنی ڕاپۆرتی هەڵسەنگاندنی شەش مانگی رابردووی كارەكانی پەرلەمانی كوردستاندا هات،كە ئەمڕۆ چوار شەممە 11ی تشرینی دووەمی 2015،  لەلایەن ئینستیوتی  پەی بۆ پەروەردەو گەشەپێدان پێشكەش بە سەرۆكی پەرلەمان كرا.

 لە كۆبوونەوەیەكدا، د.سەروەر عەبدولڕەحمان سەرپەرشتیاریی راپۆرتەكە وتی: "ئەم راپۆرتە ئینستیوتەكەمان بەشێوەیەكی پیشەییانە و بێلایەنانە پێی هەڵساوین، راپۆرتە بە هەردوو زمانی عەرەبی و كوردی بڵاو دەكەینەوە، كارەكانی شەش مانگی رابردووی پەرلەمانی كوردستانمان لە رووی یاسادان و چاودێرییەوە هەڵسەنگاندووە".

لەبارەی ڕووداوەكەی ١٢ی مانگی رابردووش، لە راپۆرتەكەدا ئاماژە بەوە دراوە كە ئەوە پێشێلكاریی یاساییە و شكاندنی شكۆی گەورەترین دەزگای یاسادانانە لە كوردستان.

دواتریش سەرۆكی پەرلەمان، وتی: "هەر لەسەرەتای دەستبەكاربونمانەوە  لەگەڵ ئەوەدابووین دەزگاكانی كۆمەڵگەی مەدەنی و رۆژنامەنووسان و هاوڵاتیان، چاودێری وردی كارەكانی پەرلەمان بن، لەهەر شوێنێكدا كەموكورتی هەبێت ئاگادارمان بكەنەوە، بۆ ئەوەی بە هەمو لایەكەوە هەوڵی چاكسازی بنەڕەتی لە رێگەی پەرلەمانەوە بدەین".

لینكى هه‌واڵه‌كه‌:

https://archive.xendan.org/dreja.aspx?=hewal&jmara=53989&Jor=1