ئه‌م پرۆژه‌یه له‌سه‌ره‌تای ده‌ستبه‌كار بوونی وه‌زیر نوێی كابینه‌ی هه‌شتی حكومه‌تی هه‌رێمه‌وه ده‌ستی پێكرد، سه‌ره‌تای پرۆژه‌كه‌ش پیكهاتبوو له راپۆرتێك كه وه‌ك نامه‌ی پیرۆزبایی ئاراسته‌ی به‌رێز (د.پشتیوان سادق) وه‌زیری په‌روه‌رده كرا، له‌نامه‌كه‌دا وه‌زیر له (101) گرفتی ره‌وشی په‌روه‌رده ئاگادار كرابووه و داوای لێ كرابوو كه هه‌وڵی وه‌زاره‌ته‌كه‌ی بخاته گه‌ڕ بۆ چاره‌سه‌ركردن ئه‌و قه‌یرانانه‌ی چه‌ندین ساڵه به‌رۆكی په‌روه‌رده‌ی گرتووه.
وه‌زیری له مه‌راسیمی پێشكه‌ش كردنی نامه‌كه‌دا به‌ڵێنی دا دوای ساڵێك له‌گه‌ڵ ئینستتیوتی په‌ی و خه‌م خۆرانی بواره په‌روه‌رده دابنیشێته‌وه و ئه‌و كارانه باس بكات كه‌له‌به‌ر رۆشنای ئه‌و نامه‌یه‌دا ئه‌نجامی داوه كه په‌ی پێشكه‌شی كردووه .