بە پێی حوكمەكانی بڕگە (1) ی ماددە (20) لە پەیڕەوی ناخۆی ژمارە (1) ی هەمواركراوی ساڵی 1992 ی ئەنجومەنی نیشتیمانی كوردستانی عێراق , دەستەی سەرۆكایەتی ئەنجومەن بڕیاری دا بەرنامەی كاری دانیشتنی ژمارە (58) ی خولی گواستنەوە لە كات (10) ی پێشنیوەڕۆ ڕۆژی پێنج شەممە ڕێكەوتی 7/4/2005 بەم شێوەیە بێت:
1- خوێندنەوەی وتاری دەستەی سەرۆكایەتی ئەنجومەنی نیشتیمانیی كوردستان.
2- خوێندنەوەی وتاری میوانە بەڕێزەكان.
3- خوێندنەوەی وتاری سەرۆكی فراكسیۆنەكانی نێوئەنجومەنی نیشتیمانیی كوردستان.
فرست احمد عبداللە د. ڕۆژ نوری شاوەیس د. كمال عبدالكریم فٶاد
سكرتێری ئەنجومەنی نیشتمانیی جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی نیشتمانیی سەرۆكی ئەنجومەنی نیشتمانیی
كوردستانی- عێراق كوردستانی- عێراق كوردستانی- عێراق