بەرنامەی كاری دانیشتنی ژمارە (٥٧) شەممە رێكەوتی (٢٠٠٥/١/١٦)

Nov 6, 2015  |   بەرنامەی كار - خولی دوو 

بە پێی حوكمەكانی بڕگە (1) ی ماددە (20) لە پەیڕەوی ناخۆی ژمارە (1) ی هەمواركراوی ساڵی 1992 ی ئەنجومەنی نیشتیمانی كوردستانی عێراق , دەستەی سەرۆكایەتی ئەنجومەن بڕیاری دا بەرنامەی كاری دانیشتنی ژمارە (57) ی خولی گواستنەوە لە كات (10) ی پێشنیوەڕۆ ڕۆژی یەك شەممە ڕێكەوتی 16/1/2005 بەم شێوەیە بێت:
1- خوێندنەوەی یەكەمی پرۆژەی یاسای حەوتەم هەمواركردنی یاسای ژمارە 3ی هەمواركراوی ساڵی 1992 ی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستانی عێراق.
2- خوێندنەوەی یەكەمی یاسای وەزارەتی وەرزش و لاوانی هەرێمی كوردتانی عێراق.
3- خوێندنەوەی یەكەمی پرۆژەی یاسای پاراستنی موڵكی هزرو هونەر لە هەرێمی كوردستانی عێراقدا.
4- خوێندنەوەی یەكەمی پرۆژەی هەمواركردنی دووەم لە یاسای وەزارەتی مرۆڤایەتی و هاوكاری ژمارە 20 ی ساڵی 1993.
5- بەرچاوخستن و گفتوگۆی پرۆژەی یاسای دەزگای گشتی هەڵگرتنەوەی مینەكانی كوردستانی عێراق.
6- پێكهێنانی لیژنەیێكی تایبەت بە كۆكردنەوەی نیشانەو بەڵگەنامە گەل لەسەر تۆمەتبارانی جەریمەگەلی دژ بە مرۆڤایەتی بۆ دادگای لێپێچینەوە و ئیدعای گشتی كە لە دادگای تایبەت بەو جەریمانەدا كاردەكەن.
7- بەرچاوخستن و گفتوگۆی پرۆژەی یاسای یەكەم هەمواركردنی یاسای ژمارە 20 ی ساڵی 2003 (یاسای فڕۆكەخانەی مەدەنیی هەولێر).

 

 

 

  فرست احمد عبداللە                                          د. كمال عبدالكریم فٶاد                                 د.ڕۆژ نوری شاوەیس 
سكرتێری  ئەنجومەنی نیشتمانیی                    جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی نیشتمانیی                  سەرۆكی ئەنجومەنی نیشتمانیی
 كوردستانی- عێراق                                            كوردستانی- عێراق                                      كوردستانی- عێراق