بە پێی حوكمەكانی بڕگە (1) ی ماددە (20) لە پەیڕەوی ناخۆی ژمارە (1) ی هەمواركراوی ساڵی 1992 ی ئەنجومەنی نیشتیمانی كوردستانی عێراق , دەستەی سەرۆكایەتی ئەنجومەن بڕیاری دا بەرنامەی كاری دانیشتنی ژمارە (19) ی خولی گواستنەوە لە كات (10) ی پێشنیوەڕۆ ڕۆژی یەك شەممە ڕێكەوتی 16/3/2003 بەم شێوەیە بێت:
1- تصریحاتی بەڕێزجۆرج بۆش سەرۆكی وڵاتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا لە رۆژی 6/3/2003 سەبارەت بە پەسندكردنی سیستەمی فیدڕأڵیەت بۆ عێراقی داهاتوو.
2- بەبیرهێنانەوە و گفتوگۆ لەبارەی تاوانی كیمیا بارانی هەڵەبجەو ناوچەكانی تری كوردستان لە لایەن ڕژێمی دیكتاتۆری عێراقەوە بە بۆنەی تێپەڕبوونی پانزە ساڵ بەسەر ئەو تاوانەدا.
كاكە ڕەش محمد نقشبندی د. ڕۆژ نوری شاوەیس د.كمال عبدالكریم فٶاد
سكرتێری كاتی ئەنجومەنی نیشتمانیی جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی نیشتمانیی سەرۆكی ئەنجومەنی نیشتمانیی
كوردستانی- عێراق كوردستانی- عێراق كوردستانی- عێراق