بە پێی حوكمەكانی بڕگە (1)ی ماددە (20) لە پێڕۆی هەموار كراوی ناوخۆی ئەنجومەنی نیشتیمانیی كوردستانی عێراق ژمارە (1)ی ساڵی 1992ی هەمواركراو, دەستەی سەرۆكایەتی ئەنجومەن بڕیاری دا بەرنامەی كاری دانیشتنی ژمارە (7) ی ئاسایی خۆی لە كاتژمێر(10) ی سەرلەبەیانی رۆژی یەك شەممە رێكەوتی 21\10\2001 دا بەم شێوەیەی خوارەوە بێت:
1- گفتوگۆ كردنی بابەتی تیرۆر لەسەر داوای سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی لە ئەنجومەنی نیشتیمانی كوردستان.
2- خستنەڕوو گفتوگۆ كردن لەسەر پرۆژەی یاسای رێكخراوە كوردستانیەكان بۆ ئاوەدانكردنەوە و فریاكەوتن لە هەرێمی كوردستای عێراق.