بە پێی حوكمەكانی بڕگە (1)ی ماددە (20) لە پێڕۆی هەموار كراوی ناوخۆی ئەنجومەنی نیشتیمانیی كوردستانی عێراق ژمارە (1)ی ساڵی 1992ی هەمواركراو, دەستەی سەرۆكایەتی ئەنجومەن بڕیاری دا بەرنامەی كاری دانیشتنی ژمارە (2) ی ئاسایی خۆی لە كاتژمێر(10) ی سەرلەبەیانی رۆژی دوو شەممە رێكەوتی 24\9\2001 دا بەم شێوەیەی خوارەوە بێت:
1- خوێندنەوەی یەكەمی پرۆژەی هەموار كردنی بڕگە (4)ی ماددە\ 89 و بڕگە(2)ی ماددە\91 لە یاسای ژمارە (188) ی ساڵی 1959.
2- خوێندنەوەی یەكەمی پرۆژەی بڕیاری تایبەت بە زیاد كردنی ئەو غەرامەیەی كە لە ماددە عیقابییەكانی یاسای ژمارە (111)ی هەموار كراوی عقوباتی ساڵی 1969 دا هاتووە.
3- خوێندنەوەی یەكەمی پرۆژەی یاسای (پزیشكی داد) ی هەرێمی كوردستانی عێراق.
فرست احمد عبدالله د.رۆژ نوری شاوەیس
سكرتێری ئەنجومەنی نیشتمایی سەرۆكی ئەنجومەنی نیشتمانیی
كوردستانی عێراق كوردستانی عێراق