به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنی ژماره‌ (١٦) پێنج شەممە ڕێكەوتی (٢٠٠١/٦/٢٨)

Aug 15, 2013  |   بەرنامەی کاری پەرلەمان 

بە پێی حوكمەكانی بڕگە (1)ی ماددە (20) لە پێڕۆی هەموار كراوی ناوخۆی ئەنجومەنی نیشتیمانیی كوردستانی عێراق ژمارە (1)ی ساڵی 1992ی هەمواركراو, دەستەی سەرۆكایەتی ئەنجومەن بڕیاری دا بەرنامەی كاری دانیشتنی ژمارە (16) ی ئاسایی خۆی لە كاتژمێر(10) ی سەرلەبەیانی رۆژی پێنج شەممە رێكەوتی 28\6\2001 دا بەم شێوەیەی خوارەوە بێت:
1- خستنەڕوو و گفتوگۆ كردنی یاسایەكی پێشنیار كراو بۆ سزادانی ئەو كەسەی كە لەدەرەوەی دادگا مارە دەبڕێ.
2- خستنەڕوو و گفتوگۆ كردنی یاسای پێشنیار كراوی هەڵاوێكردنی (استثناء) ژن لە حوكمەكانی بڕگە (1) ی ماددەی (41) لە یاسای ژمارە(111)ی سزاكانی هەموار كراوی ساڵی 1969.
3- خستنەڕوو و گفتوگۆ كردنی بڕیاری پێشنیاز كراو بۆ قەرەبوو كردنەوەی ژنی تەڵاقدراو.
4- خستنەڕوو و گفتوگۆ كردنی بڕیاری پێشنیاز كراو بۆ ڕێكخستنی دیدەنی منداڵ لەلایەن دایك و باوكیەوە و , لەكارخستنی بڕیاری ژمارە (211)ی ساڵی 1984 ی ئەنجومەنی سەركردایەتی شۆڕش.
5- خستنەڕوو و گفتوگۆكردنی پڕۆژەیەكی پێشنیازكراو بۆ یاسایەك كە حوكمی بڕگە (1)ی ماددەی (377) لە یاسای سزاكانی ژمارە (111)ی هەموار كراوی ساڵی 1969 مێردی داوێن پیس (زانی)ش بگرێتەوە.
6- خستنەڕوو وگفتوگۆ كردنی یاسایەكی پێشنیازكراو بۆ لەكارخستنی یاسای ژمارە (189)ی ساڵی 1980 كە تایبەتە بە مارەبڕینی ژنی دووەم بەبێ ئیزنی دادگا.
7- خستنەڕوو و گفتوگۆ كردنی یاسایەكی پێشنیاز كراو بۆ موستەهەقبوونی منداڵان بە نەفەقە لەو رۆژەوەی كە باوكیان مەسرەفیان لێ دەبڕێ.

 

 

 

 فرست احمد عبدالله                                                                                 د.رۆژ نوری شاوەیس 
سكرتێری ئەنجومەنی نیشتمایی                                                                 سەرۆكی ئەنجومەنی نیشتمانیی
  كوردستانی عێراق                                                                                   كوردستانی عێراق