بە پێی حوكمەكانی بڕگە (1)ی ماددە (20) لە پێڕۆی هەموار كراوی ناوخۆی ئەنجومەنی نیشتیمانیی كوردستانی عێراق ژمارە (1)ی ساڵی 1992ی هەمواركراو, دەستەی سەرۆكایەتی ئەنجومەن بڕیاری دا بەرنامەی كاری دانیشتنی ژمارە (3) ی ئاسایی خۆی لە كاتژمێر(10) ی سەرلەبەیانی رۆژی شەممە رێكەوتی 31\3\2001 دا بەم شێوەیە بێت:
1- خوێندنەوەی یەكەمی پێشنیاری چوارەم هەموار كردنی پیڕۆی ناوخۆی ژمارە (1)ی هەموار كراوی ساڵی 1992ی ئەنجومەنی نیشتیمانیی كوردستانی عێراق كە لەلایەن ڕێزدار سەرۆكی ئەنجومەنەوە پێشكەش كراوە.
2- خوێندنەوەی یەكەمی پێشنیاری سەندیكای مامۆستایانی كوردستان. كە لەلایەن ژمارەی یاسایی ئەندامانی ئەنجومەنی نیشتیمانیی كوردستانی عێراقەوە پێشكەش كراوە.
3- خستنەڕوو و گفتوگۆ كردنی پرۆژەی یاسای وەزارەتی مافی مرۆڤ.
فرست احمد عبدالله د.رۆژ نوری شاوەیس
سكرتێری ئەنجومەنی نیشتمایی سەرۆكی ئەنجومەنی نیشتمانیی
كوردستانی عێراق كوردستانی عێراق