به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنی ژماره‌ (٩) چوار شەممە ڕێكەوتی (١٩٩٩/٤/٢١)

Jun 25, 2013  |   بەرنامەی کاری پەرلەمان 

بە پێی حوكمەكانی بڕگە (1)ی ماددە (20) لە پێڕۆی ناوخۆی ئەنجومەنی نیشتیمانیی كوردستانی عێراق ژمارە (1)ی ساڵی 1992ی هەمواركراو, دەستەی سەرۆكایەتی ئەنجومەن بڕیاری دا بەرنامەی كاری دانیشتنی ژمارە (9) ی ئاسایی خۆی لە كاتژمێر(10) ی سەرلەبەیانی رۆژی چوارشەممە رێكەوتی 1999/4/21 دا بەم شێوەیە بێت:
1- یەكەم خوێندنەوەی پێشنیاری یاسای ( بزربوەكان لە هەڵمەتەكانی بە كۆمەڵ لەناوبردنی گەلی كوردستانی عێراق).
2- یەكەم خوێندنەوەی پێشنیاری تایبەت بە هەڵوەشاندنەوەی هەردوو بڕیاری ئەنجومەنی سەركردایەتی شۆرشی عێراقی ژمارە (859) لە 10\8\1975 و بریاری ژمارە (32) لە 20\5\1978 كە تایبەتن بە عارەب كردنی ناوچەی سێلڤانی لە پارێزگای دهۆك و حساب كردنی بە ناوچەیەكی سەربازی حەرام كراو لە كورد.
3-یەكەم خوێندنەوەی پرۆژەی بڕیاری هەڵوەشاندنەوەی بڕیاری ئەنجومەنی سەركردایەتی شۆرشی عێراقی ژمارە (358) لە 16\3\1978 دەربارەی بە موڵك كردنی زەوی كشتوكاڵی لە ناوچەی (مزوری) سەر بە قەزای (شێخان) بە مەبەستی بە عارەب كردنی ئەو شوێنانە.
4- بەردەوام بوونی گفتوگۆ كردن لەسەر پرۆژەی یاسای سەندیكای (جیۆلۆجی) یەكانی كوردستانی عێراق.

 

 

 

 فرست احمد عبدالله                                                                    جوهر نامق سالم 
سكرتێری ئەنجومەنی نیشتمایی                                                    سەرۆكی ئەنجومەنی نیشتمانیی
  كوردستانی عێراق                                                                      كوردستانی عێراق