بەڕێز/ نێردەی تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ هاوکاریکردنی عێراق
بابەت/ دۆخی مانگرتووانی شاری سلێمانی
ڕێز و سڵاو
ئەرکی مرۆیی و رێکخراوەییمان ناچاری کردین ئاگادارتان بکەینەوە لە دۆخێکی مرۆیی مەترسیدار کە پێویستی بە هەڵوێستی خێرای ناوخۆیی و نێودەوڵەتی هەیە.
لە ماوەی (١٠) ڕۆژی ڕابردوودا، ژمارەیەک لە مامۆستایان و فەرمانبەران لە بەردەم ئۆفیسی سەرەکی نەتەوە یەکگرتووەکان لە شاری سلێمانی مانیان لە خواردن گرتووە. مانگرتووان لە یاداشتنامەیەکی چوار خاڵیدا داواکارییەکانیان ئاڕاستەی ئۆفیسەکەتان کردووە، بەڵام بەداخەوە هەتا ئێستا هیچ وەڵامێکی فەرمی لەلایەنە پەیوەندیدارەکانەوە نەدراوەتەوە.
جێی نیگەرانی جدییە کە:
١. باری تەندروستی مانگرتووەکان بەرەو خراپی دەچێت و ژیانیان لە مەترسیدایە
٢. پشتگوێخستنی داواکارییەکانیان پێشێلکردنی ڕاشکاوی پەیماننامە نێودەوڵەتییەکان و بنەماکانی مافی مرۆڤە
٣. درێژەکێشانی ئەم دۆخە کاریگەری نەرێنی لەسەر سەقامگیری شاری سلێمانی دەبێت.
لەم ڕوانگەیەوە، داواکارین:
١. هەڵوێستی گونجاو وبەپەلە بۆچارەسەری وەربگرن.
٢. فشار بخەنە سەر حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدڕاڵی عێراق
٣. ڕۆڵی نێوەندگیری کارا بگێڕن لە نێوان لایەنەکاندا
بەرپرسیارێتی هەر لێکەوتەیەکی نەخوازراوی ئەم دۆخە لە ئەستۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی عێراقە. هیواخوازین بەزویی ئەرکی مرۆیی و یاسایی خۆتان جێبەجێ بکەن.
لەگەڵ ڕێزدا
٦ شوباتی 2025
لیستی ناوی رێكخراوەكان:
1) ئەنجومەنی ویسایەی کوردستان
2) دامەزراوەی پەی بۆ پەروەردەو گەشەپێدان (PAY).
3) رێكخراوی هەڵوێست.
4) رێكخراوی هاریكاری یاسایی ژنان (WOLA).
5) رێكخراوی ئازادبوون.
6) رێکخراوی پایتەختی ئاشتی.
7) رێکخراوی سروشتی کوردستان.
8) رێكخراوی چاوی زانكۆ (CZO).
9) رێکخراوی بە رانان بۆهاوکاری مرۆیی.
10)پەیمانگەی پەرەپێدانی یاسایی (ILDK).
11)پەیمانگەی پلانی ستراتیجی بۆ پرسە دبلۆماسییەکان.
12)رێكخراوی ستۆپ بۆ دژە گەندەڵی (STOP).
13)دامەزراوەی ڕۆژهەڵاتی ناوین بۆ توێژینەوە ستراتیژییەکان.
14)رێکخراوی لێکۆلینەوە و گەشەپێدان.
15)رێکخراوی سکالا بۆ پرسە کۆمەلایەتییەکان.
16)رێكخراوی كوردستان بۆ هەمووان.
17)رێکخراوی نەوەی دادپەروەر بۆ مافی مرۆڤ.
18)ڕێکخراوی نور بۆ گەشەپێدانی دیموکراسی و مافی مرۆڤ.
19)پلاتفۆڕمی کوردستان بۆ پرسە نیشتیمانییەکان.
20) رێکخراوی دابین بۆ گەشەپێدانی دیموکراسی ومافی مرۆڤ.
21)سەنتەری گەشەپێدانی لاوان.
22)تۆڕی ڕێکخراوەکانی هەڵەبجە.
23)رێکخراوی ئایدیا بۆ دیموکراسی و هۆشیاری کۆمەڵگە
24)ڕێکخراوی خەڵك بۆ گەشەپێدان (PDO)
25)هاوپەیمانی 188 – سلێمانی
26)تۆڕی 8 مارس
27)ئەکادیمایی ئینگلیزی کوردی بۆ پەروەردە و راهێنان
28)رێکخراوی سکۆلەر بۆ پەروەردە.
29)رێکخراوی گەشەپێدانی ئابووری کوردستان.
30)هاوپەیمانی شەفافیەت و لێپرسینەوە.
31)تۆڕی هەماهەنگی رێکخراوە ناحوکمیەکان.
32)ریکخراوی ئاماژە بۆ گەشەپیدانی مرۆیی.
33)رێکخراوی راگەیاندن و روناکبیری ژنان.
34)رێکخراوی هۆشیاریی لاوان.
35)ڕێکخراوی شلێر بۆ پەرەپێدانی گەشتوگوزاری ژینگەیی.
36)رێكخراوی رۆنيا بۆ هۆشيار تەندروستی.
37)تۆری هاوپەیمانی رێکخراوە ناحکومیەکان.
38)ڕێکخراوی سەربەخۆی ژنان.
39)رێکخراوی شانە پلەس بۆ چاودێری تەندروستی.
40)ڕێکخراوی ماڵی خەونەکان.
41)رێکخراوی میدیا.
42)رێكخراوی چەمك بۆ چاكسازی و بنیاتنان.
43)رێكخراوی شنەبای خەڵك.
44)رێكخراوی ئاوێزان بۆ راهێنان و هۆشیاری كۆمەلایەتی.
45)رێكخراوی ئاڵای سپی بۆ پێكەوە ژیانی ئاشتیانە.
46)رێكخراوی شاین بۆ زانست و پەرەپێدانی خوێندنی باڵا.
47)رێكخراوی كیكۆ.
48)ڕێکخراوی ماڵی فێرخوازان.
49)فیدراسیۆنی رێکخراوەکانی کۆمەڵی مەدەنی.
50)ڕێکخراوی شاڕێ.
51)ڕێکخراوی سینا.
52)ڕێکخراوی ژیوای.
53)سەنتەری پەرەپێدانی لاوان.
54)ژیار بۆپەروەردە و گەشەپێدانی مرۆی.
55)ڕێکخراوی ئاران بۆ پەرەپێدانی کلتوری مەدەنی.
56)کۆمەڵەی کوردستانێکی سەوز.
57)ڕێکخراوی شنروێ ی کاکەیی.
58)ڕێکخراوی هەنار.
59)ڕێکخراوی توانست.
60)رێکخراوی هۆشیاریی ئاگرکوژێنەوە.
61)رێکخراوی روناک جاف بۆ گەشەپێدان.
62)ویستگە نیوز.
63)رێکخراوی ئێڤەرێست.
64)ڕێکخراوی گورچیلە پارێزی کوردستان.
65)ڕێکخراوی دیدار.
66)لقی هەڵەبجەی ئەنجومەنی مامۆستایانی پێشەنگ
67)ڕێكخراوی زانستی پزیشكی كوردستان بۆ پەرەپێدانی زانستی پزیشكی
68)ڕێکخراوی خوشکانی یەکگرتوی اسلامی کوردستان
69)ڕێکخراوی گەشەپێدانی قوتابیانی کوردستان
70)ڕێکخراوی قوتابیانی کوردستان
71)ڕێکخراوی خوشکانی ئیسلامی
72)ڕێکخراوی کەلەپووری کولتووری
73)پەیمانگەی مافە نێودەوڵەتیەکان
74)کۆمەڵەی کوردستانێکی سەوز / ناوەندی هەولێر
75)رێکخراوی ژیوەر بۆ پەرەپێدانی هۆشیاری و ڕۆشنبیری
76)ناوەندی نیشتمانی بۆ مافەکانی مرۆڤ
77)ڕێکخراوی ئاران بۆ پەرەپێدانی کلتوری مەدەنی
78)ریكخراوی هیمای رۆشنبیری
79)دەزگای ستاندەر بۆ توێژینەوەو پەرەپێدان
80)ریكخراوی لانەی مناڵانی کوردستان
81)خوشکانی بزوتنەوەی پەیوەندی ئیسلامی
82)ریكخراوی دیاری بۆ پەروەردەو فێرکردن و ڕۆشنبیری.
83)ڕێكخراوی چەپك بۆگەشەپێدانی مرۆیی
84)ڕێکخراوی ماڵی سەرکەوتن بۆ گەشەپێدانی تواناکان
85)ڕێکخراوی گەشە پێدانی گەنجان وقوتابیان
86)پەیمانگەی کوردی بۆ هەڵبژاردن
87)ڕێکخراوی چاودێریی میدیای کوردیی (چمک)
88)ڕێکخراوی نوێ
89)ڕێکخراوی خزمەتی جەماوەر _بۆ هاوکاری مرۆیی و گەشەپێدان.
90)رێکخراوی راگەیاندن و روناکبیری ژنان
91)یەکێتی ژنانی کوردستان.
92)سەنتەری پەرەپێدانی دیموکراسی و مافی مرۆڤ-DHRD
93)رێکخراوی پەروەردەی سەردەم
94)ئەنجومەنی سەرتاسەریی مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازیی
95)مرۆڤ سەنتەر.
96)تیپی شانۆیی هاوڕێیانی گەزیزە.
97)رێکخراوی قارەمان شێخ بزێنی بۆ هاوکاری نەخۆشانی شێرپەنجە.
98)کۆمەڵەی زیندانیانی سیاسی ناوخۆ
99)رێکخراوی شار بۆ گەشەپێدانی مرۆیی
100)رێکخراوی جاف بۆ پەروەردە و گەشەپیدانی مرۆیی
101)ڕێکخراوی زار بۆ بەرگری لە ئازادییەکان
102)دامەزراوەی لەیلان بۆدیموکراتی
103)ڕێکخراوی ڕۆشنبیری و کۆمەڵایەتی خانزاد
104)ڕێکخراوی غابە بۆ پاراستنی ژینگە
105)ڕێکخراوی توانا بەخشی
106)سەندیکای پارێزەرانی کوردستان- لقی سلێمانی