ڕاپۆرتى تایبه‌ت به سه‌ردانى كردنى شاندى باڵاى ده‌سته‌ى سه‌ربه‌خۆى مافى مرۆڤ به‌سه‌رۆكایه‌تى د. مونا یاقۆ سه‌رۆكى ده‌سته‌و شاندى یاوه‌رى بۆ به‌سه‌ر كردنه‌وه‌ى مانگرتووانى ژماره‌یه‌ك مامۆستا له‌شارى سلێمانى.
رۆژى چوارشه‌ممه 5/2/2025 شاندێكى باڵاى ده‌سته‌ى سه‌ربه‌خۆى مافى مرۆڤ به‌سه‌رۆكایه‌تى د. مونا یاقۆ سه‌رۆكى ده‌سته‌و شاندى یاوه‌رى سه‌ردانى شارى سلێمانى كرد بۆ به‌سه‌ر كردنه‌وه‌ى ژماره‌یه‌ك مامۆستا‌و فه‌رمانبه‌ر كه مانیان گرتووه.
شانده‌كه له‌كاتى سه‌ردانیان بۆ ناو خێوه‌تگاى مانگرتووان چاویان كه‌وت به‌و كه‌سانه‌ى له‌وێ كه (13) مامۆستا‌و فه‌رمانبه‌ر بوون ماوه‌ى نۆ رۆژ بوو مانیان گرتبوو.
سه‌رۆكى ده‌سته‌ى سه‌ربه‌خۆى مافى مرۆڤ یه‌ك یه‌ك له نزیكه‌وه له‌گه‌ڵ زۆربه‌ى ئه‌و كه‌سانه گفتوگۆى كرد‌و په‌یامى ده‌سته‌ى مافى مرۆڤى پێ گه‌یاندن و وتى ئێمه له نزیكه‌وه چاودێرى بارودۆخى ژیانى ئێوه‌مان كردوه بۆیه ئه‌مرۆ خۆمان هاتووین تا بزانن له‌نزیكه‌وه په‌رۆشى دۆخى ته‌ندروستى ئێوه بوین و پێمان وایه ژیانى ئێوه گرنگه بۆ خۆتان و كه‌س و كارتان .
مانگرتووان داواكارى خۆیان گه‌یانده سه‌رۆكى ده‌سته كه خۆى له سێ خاڵ ده‌بینیه‌وه كه بریتى بوون له:
١_ دابه‌ش كردنى موچه‌ى مانگانه له‌كاتى خۆى واته 30ى رۆژ جارێ وه‌ك پارێزگاكانى تر‌ى عێراق
٢_گه‌ڕانه‌وه‌ى پله‌به‌رزكردنه‌وه‌ى فه‌رمانبه‌ران ومامۆستایان كه له‌ساڵى 2014 وه وه‌ستاوه.
٣_دابه‌ش كردنى موچه‌ى مانگى ساڵى ڕابردوو
له‌كۆتاییدا داوایان له‌به‌رێز سه‌رۆكى ده‌سته كرد كه په‌یامه‌كانیان بگه‌ینێته لایه‌نى په‌یوه‌ندیدارو داواى چاره‌سه‌ریان كرد.
سه‌رۆكى ده‌سته له كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانى بۆ راى گشتى رایگه‌یاند:
١_ پشتیوانى داواكارى مانگرتووان ده‌كه‌ین له چوارچێوه‌ى یاسا وه‌ك مافێكى ئاساییی بۆ داواكردنى موچه‌و ماف.
٢_داواى كرد پێویسته مانگرتووان ره‌چاوى ته‌ندروستى خۆیان بكه‌ن و كۆتایی به‌مانگرتن بێنن له‌نان خواردن و خواردنه‌وه رێگه‌ى تر به‌كاربێنن و په‌یامه‌كانیان بگه‌یننه لایه‌نى په‌یوه‌ندیدار
٣_سه‌رۆكى ده‌سته داواى كرد كه پێویسته حكومه‌تى عێراقی فیدڕال سه‌ردانى ئه‌و مانگرتوانه بكه‌ن له نزیكه‌وه ئاگادارى بارودۆخى ته‌ندروستیان بن و پابه‌ند بن به بڕیارى دادگاى فیدراڵى بۆ دابین كردنى موچه‌ى فه‌رمانبه‌رانی هەرێمی کوردستان.
٤_سه‌رۆكى ده‌سته به‌ڵێنى دا كه په‌یامى مانگرتووان بگه‌ینێته شوێنی پەیوەنیدار.
٥_ده‌سته ئاماده‌یی ده‌ربڕى بۆ ئه‌وه‌ى مانگرتوان له‌جیاتى مانگرتن له‌نان وخواردنه‌وه نوێنه‌ریان سه‌ردانى شارى هه‌ولێر بكه‌ن و له ژێر چاودێرى و سه‌رپه‌رشتى ده‌سته داواكانیان بگه‌یننه لایه‌نى په‌یوه‌ندیدار
٦_ده‌سته‌ى مافى مرۆڤ پێشوازى ده‌كات له رێكه‌وتنى نێوان هه‌ردوو حكومه‌تى عێراقی فیدرال و هه‌رێمى كوردستان.
٧_ده‌سته‌ى سه‌ربه‌خۆى مافى مرۆڤ جه‌خت ده‌كاته‌وه كه له چاودێرى كردنى ره‌وشى مانگرتووان به‌رده‌وام ده‌بێت له رێگه‌ى نوسینگه‌ى سلێمانى ده‌سته‌كه‌مانه‌وه.
٨_ده‌سته‌ى مافى مرۆڤ داوا ده‌كات حکومەت رێگە چارەیەک ببینن بۆ پله به‌رزكردنه‌وه‌ى فه‌رمانبه‌ران و مامۆستایان.
٩_ده‌سته‌ى مافى مرۆڤ پێشوازى له‌هه‌ر چالاكى وكۆبونه‌وه‌و كارێكى مه‌ده‌نى ده‌كات له چوارچێوه‌ى یاسا‌و ده‌ستوور وه جه‌خت ده‌كاته‌وه كه موچه مافێكى یاسایی و ئاسایی موچه‌خۆرانه‌و به‌شێكه له‌دابین كردنى ژیانێكى شایسته بۆ هاوڵاتیان بۆیە پێویستە حکومەتی عێراق پابەندی دەستور و بڕیاری دادگای فیدراڵی بیت.
ده‌سته‌ى سه‌ربه‌خۆى مافى مرۆڤ له هه‌رێمى كوردستان
6/2/2025