کۆمەڵێک مامۆستا و فەرمانبەر مانگرتنایان لە خواردن کردووە بەرامبەر بە جێبەجێکردنی داواکارییەکانیان، ئەمە دەقی تاداشتەکەیانە:
بەڕێزان/ ئۆفیسی سلێمانی نەتەوە یەكگرتووەكان
بابەت/ یادداشتنامەی مانگرتووان
ئێمە وەك نوێنەرانی چین و توێژە جیاوازەكانی كۆمەلگا بە گشتی و فەرمانبەران و مامۆستایان بەتایبەتی، ماوەی سێ رۆژە مانمان لە خواردن گرتووە لەبەردەم ئۆفیسی بەڕێزتان.
هیوادارین ئەم داواكارییانەمان بگەیەنن بە لایەنی پەیوەندیدار:
1-رێزگرتن لە كەسێتی تاك لە كوردستاندا و سەروەركردنی یاسا بەسەر هەموواندا.
2-بە نیشتیمانیكردن (توطین)ی موچەكانمان لە رێگەی بانكە فیدراڵییەكانەوە.
3-دابینكردنی ژیانی شایستە بۆ هاونیشتمانیان، لە رێگەی پێدانی موچەی مانگانە و دیاریكردنی میكانیزمێكی گونجاو بۆ گێڕانەوەی موچە پاشەكەوتكراوەكانمان.
4-دەستپێكردنەوەی پلە بەرزكردنەوە (ترفیع) بۆ فەرمانبەرانی مەدەنی. كە كاركردنە بە بنەمای دادوەریی و وەكیەكی لە پرسی موچەدا.
لەگەڵ رێزدا
مانگرتوان
30 كانونی دووەمی 2025
لیستی ناوی مانگرتووەكان:
1-زانا شێخ موحەممەد - فەرمانبەر لە فەرمانگەی كارەبا.
2-شنە عەلی عەزیز – مامۆستا.
3-دڵشاد محمود تۆفیق (میرانیی) – مامۆستا.
4-هادی حەمەڕەشید – مامۆستا.
5-پاكیزە حەمەئەمین حەمەموراد – فەرمانبەر.
6-سەنگەر مەهدی عەلی – مامۆستا.
7-سروشت سیروان عەلی – مامۆستا.
8-عەتا ئەحمەد ڕەشید – مامۆستا.
9-موحەممەد ڕەسوڵ موحەممەد - فەرمانبەر لە زانكۆ.
10-سامان محمد - فەرمانبەر لە فەرمانگەی كشتوكاڵ.
11-فازیل قادر حەمە ڕەووف – مامۆستا.
12-دلشاد بابان- مامۆستا.