abdulqdr-hasan.jpg

لە ماوەى ٣٢ ساڵدا، پەرلەمانى کوردستان چى کردووە

Aug 11, 2024  |   بیروڕا 
عەبدولقادر ساڵح
 
 
یاساى خانەنشینى وەک نموونە
.
ئەگەر بەخێرایى سەیرى کۆى ئەو یاساکارییە بکەین لە ماوەى 32 ساڵى رابردووى تەمەنى پەرلەمانى کوردستاندا دەرچووە، دەردەکەوێت ئەو یاسایانەى وەک یاساى بنەڕەتى بوارە جیاوازەکان دادەنرێن لەلایەن پەرلەمانى کوردستان یاساکارییان تێدا نەکراوە بەهەند وەرنەگیراون و هەرێمى کوردستان لەسەر ئەو یاسایانە ماوەتەوە لەعێراق دەرچوون، جگە لە چەند یاسایەکى کەم نەبێت ژمارەىان لە پەنجەکانى دەست تێپەڕ ناکات..
یاساى خانەنشینى وەک یاسایەکى بنەڕەتى پەرلەمانى کوردستان کارى لەسەر نەکرد، لە کاتێکدا ئەم یاسایە ئەوەندە گرنگە لەگەڵ دامەزراندنى دەوڵەتى عێراقدا و لە ساڵى 1922 یەکەم یاساى بۆ دەرکراوە واتە پێش زیاتر لە 102 ساڵ بەر لە ئێستا، بەڵام پەرلەمانى کوردستان دواى راپەڕین گوێى بەم بوارە نەدا و حکومەتى هەرێمیش کارى بە یاساى خانەنشینى شارستانى ژمارە (33)ى ساڵى 1966 کرد لە دواى هەڵوەشاندنەوەى ئەم یاسایەش لە ساڵى 2006، راستەوخۆ کارى بە یاساى خانەنشینى ژمارە (27)ى ساڵى 2006 و کردو تا ئێستاش بەردەوامە لەکارکردن بەو یاسایە سەرەڕاى ئەوەى لەعێراق هەڵوەشاوەتەوە و دادگاى فیدراڵیش کارکردن بە یاساکەى لەلایەن هەرێمە بە نادروست داناوە، لەم بارەیەوە دادگاى باڵاى فیدراڵى لە بڕیارى ژمارە (212/ اتحادیة/2022) دووپاتى ئەوە دەکاتەوە (( لەبەر ئەوەى هەرێم یاسایەکى خانەنشینى تایبەت بە خۆى نییە ، بۆیە کارکردن بە یاساى خانەنشینى هەڵوەشاوە ژمارە (27)ى ساڵى 2006 نادروستە و دەبێت کار بە یاساى ژمارە (9)ى ساڵى 2014 بکات.))
دەربارەى یاساى چاکسازى، بەبڕواى ئێمە ئەو یاسایە جگە لە چەند رێکارێک بۆ رێکخستنەوەى رێگرى کردن لە وەرگرتنى زیاتر لە مووچەیەک چەند حوکمێکى لاوەکى خانەنشینى تێدا هاتبوو کە دەقاودەق لە ماددەى (37)ى یاساى خانەشنینى یەکگرتوو ژمارە (9)ى ساڵى 2014 ەوە وەرگیرابوو لە کاتێکدا دادگاى فیدراڵى پێش شەش ساڵ لە دەرچوونى یاساى چاکسازى ئەو ماددەیەى هەڵوەشاندبووە
ئێستا جێگاى خۆیەتى بپرسین ئەگەر پەرلەمانێک لە ماوەى 32ى ساڵى تەمەنیدا بیرى نەکردبێتەوە لە دەرکردنى یاسایەکى بنەڕەتى وەک یاسای خانەنشینى ، کەواتە دەبێت پێوەرى یاساکارى لاى ئەم دەسەڵاتە تەشریعییە چى بووبێت لە کاتێکدا دەستوور مافى یاساکارى یاسا بنەڕەتییەکانى پێداوە ؟