.jpg

هەر پەرلەمانتارێك 52 ملیۆن دیناری وەرگرت و ڤێللا و ئۆتۆمبێلەکان ڕادەست نەکراونەتەوە

Jun 6, 2024  |   هەواڵەکانی پەی 

دەنگوباس

52 ملیۆن دینار دراوه‌ته‌ پەرلەمانتارانی کوردستان و سەرۆکایەتی پەرلەمانیش ڤێللا و ئۆتۆمبێلەکانی ڕادەست نەکردوەتەوە.

دامەزراوەی پەی بۆ پەروەردەو گەشەپێدان لە ڕاپۆرتێکی نوێیدا ئاشکرایکردووە، "پەرلەمانی كوردستان لە بری ئەوەی رێگری لەئەنجامدانی كاری نایاسایی بكات، كەچی خۆی زۆرترین یاساشكێنی كردوە و لەسەریشی بەردەوامە" هاوکات پرسیار له‌ مه‌سرور بارزانی ده‌كرێت كه‌ "ئەو هەمو گەندەڵی و لەیاسادەرچون و بەهەدەردانانە لەكام بڕگەی چاكسازیی كابینەكەیدان؟".

دامەزراوەی پەی ده‌شڵێت، "لەم هەفتەیەدا بڕی 52 ملیۆن دینار ئیكرامیە بۆ هەر یەك لە پەرلەمانتارەكان خەرج كراوە و تائێستاش ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی هیچ کام لە ڤێللاکان و ئۆتۆمبێله‌كانیان رادەست نەکردوه‌تەوە".

دامەزراوەکە هەر لەو ڕاپۆرتەیدا باسی لەوەکردووە، "ساڵێك بەسەر بڕیارەكەی دادگەی ئیتیحادیدا تێدەپەڕێت كە درێژكردنەوەی خولی پێنجەمی پەرلەمانی بە نادەستوری داناو لەئەنجامدا بەبێ ئەوەی هەڵبژاردن ئەنجامبدرێت كۆتایی بەتەمەنی خولەكە هات و هەرێم كەوتە بۆشایی یاساییەوە، بەڵام تا ئێستاشی لەگەڵدابێت شوێنەوارەكانی بڕیارەكە سەبارەت بە ماف و ئیمتیازات نەك جێبەجێ نەكراوە بەڵكو چەندین پێشێلكاریش ئەنجامدراوە، لەكاتێكدا حكومەتی هەرێم و لایەنە سیاسییە سەرەكییەكانی دەبوایە ئەزمونی لێوەربگرن".

لەبەشێکی دیکەی ڕاپۆرتەکەی دامەزراوەی پەی-دا ئەوەخراوەتەڕوو "خولی پێنجەمی پەرلەمان سەرباری ئەوەی لەساتی ئاسایی خولەكەدا كەمترین ئەركە یاساییەكانیان ئەنجامداوەو زۆرترین پێشێلكاری یاسایی و پەیڕەویان كردوە، دوای تەواو بونی ماوەی یاسایی خولەكەش دەستبەرداری ئیمتیازەكانیان نەبون و بەشێوەیەكی نایاسایی درێژەیان پێداوە، لەلایەن دەسەڵات و دامەزراوەكانی دیكه‌شه‌وه‌ پشتگیری كراون".

لینكی هەواڵ:

https://www.dengubas.net/details.aspx?id=3019