44.jpg

په‌رله‌مانى كوردستان سێ خولى یاسایی قه‌رزاره‌ و 12 ساڵ له‌پاشه‌

Jun 6, 2024  |   هەواڵەکانی پەی 

ده‌بوو ئێستا هه‌ڵبژاردن بۆ خولى نۆیه‌م بكرایه‌ نه‌وه‌ك هه‌ڵبژاردن بۆ خولى شه‌شه‌میش دوابخرێت.
حزبه‌ سیاسیه‌كانى كوردستان باوه‌ڕیان به‌ ده‌ستاوده‌ستكردنى .ده‌سه‌ڵات نییه‌

ئینستیتیوتى په‌ى، بۆ په‌روه‌رده‌ و گه‌شه‌پێدان كه‌ چاودێرى كاره‌كانى په‌رله‌مانى كوردستان ده‌كات، ئه‌مڕۆ له‌ كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانیدا هه‌ڵوێستى خۆى له‌سه‌ر ئه‌نجامنه‌دانى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان بڵاوكرده‌وه‌ و رایگه‌یاند، "په‌رله‌مانى كوردستان سێ خولى یاسایی قه‌رزاره‌ و 12 ساڵ له‌پاشه‌، چونكه‌ ده‌بوو ئێستا هه‌ڵبژاردن بۆ خولى نۆیه‌م بكرایه‌ نه‌وه‌ك هه‌ڵبژاردن بۆ خولى شه‌شه‌میش دوابخرێت، ئه‌مه‌ كێشه‌ى گه‌وره‌ بۆ پرۆسه‌ى دیموكراسى دروستده‌كات. پێمانوایه‌، حزبه‌ سیاسیه‌كانى كوردستان باوه‌ڕیان ده‌ستاوده‌ستكردنى ده‌سه‌ڵات نییه‌".

لینكی هەواڵ:

https://www.facebook.com/photo/?fbid=803246845236715&set=a.450652663829470