خه‌ندان-
ئینیستتوتى پەی بۆ پەروەردە و گەشەپێدان رایگه‌یاند، ئه‌گه‌ر حكومه‌تى هه‌رێم و وه‌زاره‌تى دارایی، په‌رۆشی موچه‌خۆران بونایه ده‌بوایه شه‌ڕى بڕینى موچه‌ى نایاساییان بكردایه، ئه‌وكاته موچه‌ى یاسایی ئۆتۆماتیكى شوێنى خۆى ده‌كرده‌وه، له‌كاتێكدا ده‌بوایه پابه‌ندبن به گێڕانه‌وه‌و لێسه‌ندنه‌وه‌ى موچه نایاساییه‌كان.
ئینیستتوتى پەی بۆ پەروەردە و گەشەپێدان كه چاودێری كاره‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان ده‌كات، له نوێترین راپۆرتیدا باسی له‌وه‌كردوه، "په‌رله‌مانى كوردستان دوابه‌دواى ئه‌وه‌ى به‌هۆكارى نه‌گه‌یشتنه سازانى هێزه سیاسیه‌كان له‌لایه‌ك و لاوازى و بێ ئیراده‌یی خۆیه‌وه نه‌یتوانى نه‌خشه‌ڕێگایه‌ك بۆ ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردن دابنێت و به‌ڕو سورى ته‌مه‌نى خوله‌كه‌ى خۆى كۆتایی پێهێنێت، ئه‌وه بو له 9ی 10ی 2022 بڕیارى درێژكردنه‌وه‌ى ته‌مه‌نى خۆى بۆ ساڵێكدا، بۆ درێژكردنه‌وه‌كه چه‌ند بیانوێكی هێنابوه‌وه".
له هۆكاره‌كانى ده‌رچونى یاساكه‌دا هاتبو، هۆكاری درێژكردنه‌وه‌ی ته‌مه‌نی په‌رله‌مان رێگریكردن له دروستبونی بۆشایی یاسایی، گه‌ره‌نتیكردنی پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندییه گشتییه‌كان، ته‌واوكردنی ڕێكسازییه یاسایی و كارگێڕی و هونه‌رییه‌كانی ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی، ده‌سته‌به‌ركردنی تۆماری بایۆمه‌تری پاك و بێگه‌رد ڕه‌خساندنی ژینگه‌یه‌كی سیاسی له‌بار بۆ هێنانه‌دی یه‌كڕیزی و كۆده‌نگی نیشتیمانی.
ئینیستتوتى پەی ده‌ڵێت، "له‌راستیدا هۆكاره راسته‌قینه‌كانی درێژكردنه‌وه‌كه له‌وكاته‌دا هیچ كام له‌و بیانوانه نه‌بون، چونكه ئه‌و بیانوانه‌ی هێنرابونه‌وه ده‌ره‌نجام بون نه‌ك هۆكار، هۆكاره هه‌قیقییه‌كان بریتی بون له، خراپی ره‌وشی جه‌ماوه‌ریی لایه‌نه سیاسییه سه‌ره‌كییه‌كان و ترسیان له هه‌ڵبژاردن كه ده‌نگ و كورسیه‌كانیان كه‌م بێته‌وه، هه‌روه‌ها ململانێی ناته‌ندروستیان و باوه‌ڕ نه‌بونیان به ده‌ستاوده‌ستكردنی ده‌سه‌ڵات، هه‌ر ئه‌م هۆكارانه‌ش بونه مایه‌ی ئه‌وه‌ی په‌رله‌مان كه‌مته‌رخه‌م بێت و به ئه‌ركه‌كانی هه‌ڵنه‌ستێت".
ئه‌وه‌شی خستوه‌ته‌ڕو، "دوای هه‌شت مانگ له درێژكردنه‌وه‌ی ته‌مه‌نی، په‌رله‌مان هیچ كام له‌و ئه‌ركانه‌ی جێبه‌جێنه‌كرد، نه رێگری كرد له دروستبوونی بۆشایی یاسایی، نه گه‌ره‌نتی پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندییه گشتییه‌كانی پێكرا، نه ڕێكسازییه یاسایی و كارگێڕی و هونه‌رییه‌كانی ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی ته‌واو كرد، نه تۆمارێكی بایۆمه‌تری پاك و بێگه‌ردی ده‌سته‌به‌ر كرد‌و نه هیچ ژینگه‌یه‌كی سیاسی له‌باری ره‌خساند بۆ هێنانه‌دی یه‌كڕیزی و كۆده‌نگی نیشتیمانی، نه‌ك هه‌ر ئه‌وانه‌ی نه‌كرد به‌ڵكو ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی ماوه‌یه‌كی زۆر دانیشتنه ئاساییه‌كانیشیان په‌كخست".
له راپۆرته‌كه‌دا هاتوه، به‌هۆى چه‌ند سكاڵایه‌كه‌وه، دادگه‌ى ئیتیحادی بڕیارى ناده‌ستوریبوونى درێژكردنه‌وه‌ى ته‌مه‌نى په‌رله‌مانیدا، ئه‌و ماوه‌یه‌ى له 6ی 11ی 2022 بۆ 30ی 5ی 2023 به نایاسایی دانا، به‌وه‌ش سه‌رجه‌م ئه‌و یاسا‌و بڕیارانه‌ى په‌رله‌مان دابونى، ئه‌و هه‌نگاوانه‌ى نابوى له پڕكردنه‌وه‌ى شوێنى ئه‌ندامه ده‌ستله‌كاركێشاوه‌كان به ئه‌ندامى نوێ و سوێندخواردنیان، پوچه‌ڵ كرانه‌وه.
هه‌روه‌ها هاتوه، به‌پێى بڕیاره‌كه‌ى دادگه، ئه‌و ماوه‌یه‌ى په‌رله‌مانتاران موچه‌یان وه‌رگرتبو نایاسایی بو، ده‌بوایه موچه‌كان بۆ خه‌زێنه‌ى گشتى بگێڕنه‌وه، به‌ڵام هیچ په‌رله‌مانتارێك موچه‌كه‌ى نه‌گێڕایه‌وه، به‌وانه‌شه‌وه كه له ئێستادا لیستیان دروستكردوه، یان له‌نێو حزبه‌كانیاندا خۆیان كاندید كردوه‌ته‌وه، گوایه بۆ به‌رگریكردن له به‌رژه‌وه‌ندى هاوڵاتیان ده‌یانه‌وێ بچنه‌وه په‌رله‌مان! ئه‌مه له كاتێكدا موچه‌خۆران تا ئێستا چوار موچه‌یان وه‌رنه‌گرتوه، كه‌چى په‌رله‌مانتاره‌كان حه‌وت موچه‌یان به نایاسایی خوارد.
ئینیستتوتى پەی هه‌روه‌ها ده‌ڵێت، "ئه‌گه‌ر حكومه‌تى هه‌رێم و وه‌زاره‌تى دارایی، په‌رۆشی موچه‌خۆران بونایه ده‌بوایه شه‌ڕى بڕینى موچه‌ى نایاساییان بكردایه، ئه‌وكاته موچه‌ى یاسایی ئۆتۆماتیكى شوێنى خۆى ده‌كرده‌وه، له‌كاتێكدا ده‌بوایه پابه‌ندبن به گێڕانه‌وه‌و لێسه‌ندنه‌وه‌ى موچه نایاساییه‌كان، نه‌ك هه‌ر نه‌یانگێڕایه‌وه به‌ڵكو دوو مانگى تریشیان دواى ده‌رچونى بڕیاره‌كه‌ى دادگه‌ى ئیتحادى به نایاسایی به‌سه‌ر په‌رله‌مانتاراندا دابه‌شكرد".
به‌پێی بڕیاره‌كه‌ی دادگای فیدڕاڵی كه له‌باره‌ی ناده‌ستوریبونی درێژكردنه‌وه‌ی ته‌مه‌نی په‌رله‌مانی كوردستان داویه‌تی، هەمو ئەو یاسا‌و بڕیاریارانەی لە دوای 6ی 11ی 2022 لە پەرلەمانی كوردستان دەرچوبێت بە "هەڵوەشاوە و نادەستوری هەژمار دەكرێت و هاوكات هەمو ئەو كەسانەی لەدوای ئەو رێكەوتەوە كراون بە ئەندامی پەرلەمان، بە نایاسایی دادەنرێن و ناكرێت وەك ئەندامی خولی پێنجەمی پەرلەمانی كوردستان هەژمار بكرێن و هەر ئیمتیازاتێكیشیان وەرگرتبێت نایاساییەو لێیان دەسەنرێتەوە.
ئەو پەرلەمانتارانە هەر ئیمتیازاتێكیان وەرگرتبێت نایاساییەو لێیان دەسەنرێتەوە
ئینیستتوتى پەی بۆ پەروەردە و گەشەپێدان پێشتر له راپۆرتێكدا باسی له‌وه‌كردبو، هه‌ر به‌پێی ئەم بڕیارەی دادگای فیدڕاڵی هەمو ئەو كەسانەی لەدوای ئەم رێكەوتەوە لە شوێنی ئەندامە دەستلەكاركێشاوەكان كراون بە ئەندامی پەرلەمان، بە نایاسایی دادەنرێن و ناكرێت وەك ئەندامی خولی پێنجەمی پەرلەمانی كوردستان هەژمار بكرێن و هەر ئیمتیازاتێكیشیان وەرگرتبێت نایاساییەو لێیان دەسەنرێتەوە.
ئه‌و په‌رله‌مانتارانه‌ی كه مافی پەرلەمانتاری و ئیمتیازاتیان لێوەردەگرێتەوە
یه‌كه‌م: سۆز عبدالقادر عبدالرحمن: لەسەر فراكسیۆنی گۆڕان لە شوێنی ئەندامی دەستلەكاكێشاوەی بزوتنەوەی گۆڕان (شایان كاكە ساڵح) لە رۆژی 30ی 11ی 2022 لە پەرلەمان سوێندی خوارد. دوه‌م: دلێر عبدالخالق حاجی: لەسەر فراكسیۆنی گۆڕان لە شوێنی ئەندامی دەستلەكاكێشاوەی بزوتنەوەی گۆڕان (عەلی حەمە سالح) لە رۆژی 15ی 3ی 2023 لە پەرلەمان سوێندی خوارد.
سێیه‌م: بێریوان فەقێ ئیسماعیل: لەسەر فراكسیۆنی یەكگرتو لە شوێنی ئەندامی دەستلەكاكێشاوە (هلز ئەحمەد محەمەد) لە رۆژی 15ی 3ی 2023 لە پەرلەمان سوێندی خوارد، لەكاتێكدا یەكگرتوی ئیسلامی بڕیاری دەستلەكار كێشانەوەی فراكسیۆنەكەیان لە پەرلەمان داب‌و، بەڵام ناوبراو پەیوەست نەبو بە بڕیاری حزبەكەیەوەو سور بو لەسەر ئەوەی بچێتە پەرلەمان، لەسەر ئەوە یەكگرتوی ئیسلامی بڕیاری دور خستنەوەی ناوبراویاندا لە حزبەكەیان.
چواره‌م: عەبدوڵا حەسەن حەمەد: لەسەر فراكسیۆنی بزوتنەوەی ئیسلامی لە شوێنی ئەندامە دەستلەكاركێشاوە یەكگرتو (ئیسماعیل عەلی تەها) لە رۆژی 15ی 3ی 2023 لە پەرلەمان سوێندی خوارد.
پێنجه‌م: لەیلا عەلی عەبدولعەزیز: لەسەر فراكسیۆنی بزوتنەوەی ئیسلامی لە شوێنی ئەندامە دەستلەكاركێشاوەی یەكگرتو (سەرچنار ئەحمەد مەحمود) لە رۆژی 15ی 3ی 2023 لە پەرلەمان سوێندی خوارد.
شه‌شه‌م: مەهدی عەلی عەبدوڵا: لەسەر فراكسیۆنی نەوەی نوێ لە شوێنی ئەندامی دەستلەكا كێشاوە (كازم فاروق) لە رۆژی 15ی 3ی 2023 لە پەرلەمان سوێندی خوارد.
لینكی هەواڵ:
https://www.xendan.org/detailnews/178836