2.jpg

راپۆرتی ئینستیتیوتی پەی بۆ پەروەردە و گەشەپێدان سەبارەت بە خانەنشینی نایاسایی پەرلەمانتاران

Apr 5, 2024  |   هەواڵەکانی پەی 

حكومەتی هەرێم لەبەر شەڕكردن لەسەر موچەی نایاسایی، فریای بەرگریكردن لە موچەی یاسایی ناكەوێت!
پەرلەمانی كوردستان نەیتوانی نەخشەڕێگایەك بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردن دابنێت.
خراپی رەوشی جەماوەریی لایەنە سیاسییە سەرەكییەكان هۆكاری درێژكردنەوەی تەمەنی پەرلەمان بوو.
ترسان لە هەڵبژاردن هۆكاری درێژكردنەوەی تەمەنی پەرلەمان بوو.
ململانێی ناتەندروست هۆكاری درێژكردنەوەی تەمەنی پەرلەمان بوو.
باوەڕ نەبوون بە دەستاودەستكردنی دەسەڵات هۆكاری درێژكردنەوەی تەمەنی پەرلەمان بوو.
لە دوای (6/11/2022) سەرجەم ئەو یاساو بڕیارانەی پەرلەمان دابوونی بەپوچەڵ ئە1مار دەكرێن.
لە دوای (6/11/2022) ئەو ماوەیەی پەرلەمانتارانەی موچەیان وەرگرتووە نایاسایی بووە.
پێویستە پەرلەمانتاران لە دوای (6/11/2022) موچەكان بۆ خەزێنەی گشتی بگێڕنەوە.
لە دوای (6/11/2022) موچەخۆران تا ئێستا چوار موچەیان وەرنەگرتووە، كەچی پەرلەمانتارەكان حەوت موچەیان بە نایاسایی وەرگرت.
حكومەتی هەرێم دوو مانگ دوای دەرچوونی بڕیارەكەی دادگەی ئیتحادیش بە نایاسایی مووچەی بە پەرلەمانتاران داوە.
ئینستتوتی پەی: چەندین راپۆرتمان بۆ رای گشتی بڵاو كردەوە لەسەر ئەو پێشێلكاریەكانی پەرلەمان.
ئینستتوتی پەی: دەیان یادداشتمان پێشكەش بە لایەنە پەیوەندیدارەكان كردووە.
ئینستتوتی پەی: لەسەر موچەی نایاسایی پەرلەمانتاران، (داواكاری گشتی، دەستەی نەزاهە و دیوانی چاودێری دارایی)مان ئاگادار كردۆتەوە، بەڵام هەڵوێستیان نەبوو.
ئینستتوتی پەی: پێنج پەرلەمانتار لە دوای (6/11/2022) بەنایاسایی سوێندیان خواردبوو، داوای خانەنشین بوون دەكەن.
ئینستتوتی پەی: یەكێك لە تەوەرەكانی كۆبوونەوەكەی ئەنجومەنی وەزیران لە رۆژی (27/3/2024) تایبەت بووە بە خانەنشینی نایاسایی (5) پەرلەمانتارەكە.
ئینستتوتی پەی: هاووڵاتیان چاوەڕێی مژدەی دڵخۆشكەر بوون، كەچی بەشێكی كۆبونەوەكەی ئەنجومەنی وەزیران تایبەت بوو بە خانەنشینكردنی (5) پەرلەمانتار بە شێوەیەكی نایاسایی.
بە پێنج ئەندام پەرلەمان تەنها (8:45) هەشت خولەك و چل و پێنج چركە قسەیان كردووە و داوای خانەشین بوونیش دەكەن.
پەرلەمانتار سۆز عەبدولقادر عەبدولڕەحمان تەنها (01:27) یەك خولەك و بیست و حەوت چركە لە دانیشتنەكانی پەرلەماندا قسەی كردووە و داوای خانەشین بوونیش دەكات.
پەرلەمانتار دلێر عەبدولخالق حاجی تەنها (02:06) دوو خولەك و شەش چركە لە دانیشتنەكانی پەرلەماندا قسەی كردووە و داوای خانەشین بوونیش دەكات.
پەرلەمانتار عەبدوڵلا حەسەن حەمەد تەنها (03:06) سێ خولەك و شەش چركە لە دانیشتنەكانی پەرلەماندا قسەی كردووە و داوای خانەشین بوونیش دەكات.
پەرلەمانتار لەیلا عەلی عەبدولعەزیز تەنها (02:06) دوو خولەك و شەش چركە لە دانیشتنەكانی پەرلەماندا قسەی كردووە و داوای خانەشین بوونیش دەكات.
پەرلەمانتار بێروان فەقێ‌ ئیسماعیل هیچ چركە و خولەكێك لە دانیشتنەكانی پەرلەماندا قسەی نەكردووە و داوای خانەشین بوونیش دەكات.
ئەو پێنج ئەندام پەرلەمانەی داوای خانەنشین بوون دەكەن، بەشداری هیچ كۆبوونەوەیەكی لیژنەكانیان نەكردووە.
كۆی ئەو مووچەیەی ئەو ئەندام پەرلەمانانەی دوای خانەشین بوون دەكەن و وەریان گرتووە (172.200.000) سەد و حەفتاو دوو ملیۆن و دووسەد هەزار دینار بووە.
مووچەی هەر مانگێكی ئەو پەرلەمانتارانەی داوای خانەشین بوون دەكەن (8.200.000) هەشت ملیۆن و دوو سەد هەزار دینار بووە.
پەرلەمانتار سۆز عەبدولقادر عەبدولڕەحمان بری (57.400.000) پەنجاو حەوت ملیۆن و چوار سەد هەزار دینار مووچەیەی بە نایاسایی وەرگرتووە.
پەرلەمانتار دلێر عەبدولخالق حاجی بری (28.700.000) بیست و هەشت ملیۆن و حەوت سەد هەزار دینار مووچەیەی بە نایاسایی وەرگرتووە.
پەرلەمانتار عەبدوڵلا حەسەن حەمەد حاجی بری (28.700.000) بیست و هەشت ملیۆن و حەوت سەد هەزار دینار مووچەیەی بە نایاسایی وەرگرتووە.
پەرلەمانتار لەیلا عەلی عەبدولعەزیز حاجی بری (28.700.000) بیست و هەشت ملیۆن و حەوت سەد هەزار دینار مووچەیەی بە نایاسایی وەرگرتووە.

بێروان فەقێ‌ ئیسماعیل حاجی:
-ماوەی دوو مانگ و نیو لە پەرلەمان بووە.
-بەشداری تەنها (3) دانیشتنی پەرلەمانی كردووە.
-بەشداری هیچ كۆبوونەوەیەكی لیژنەكانی نەكردووە.
-بەهیچ شێوەیەك بەشداری گفتوگۆكانی دانیشتنەكانی نەكردووەو هیچ قسەیەكی نەكردووە.
-هیچ پرۆژە یاسایەكی ئیمزا نەكردووە.
-بری (28.700.000) بیست و هەشت ملیۆن و حەوت سەد هەزار دینار مووچەیەی بە نایاسایی وەرگرتووە.

لەیلا عەلی عەبدولعەزیز حاجی:
-ماوەی دوو مانگ و نیو لە پەرلەمان بووە.
-بەشداری تەنها (3) دانیشتنی پەرلەمانی كردووە.
-بەشداری هیچ كۆبوونەوەیەكی لیژنەكانی نەكردووە.
- ماوەی دوو خولەك و شەش چركە لە پەرلەمان قسەیەكی كردووە.
-هیچ پرۆژە یاسایەكی ئیمزا نەكردووە.
-بری (28.700.000) بیست و هەشت ملیۆن و حەوت سەد هەزار دینار مووچەیەی بە نایاسایی وەرگرتووە.

دلێر عەبدولخالق حاجی:
-ماوەی دوو مانگ و نیو لە پەرلەمان بووە.
-بەشداری تەنها (3) دانیشتنی پەرلەمانی كردووە.
-بەشداری هیچ كۆبوونەوەیەكی لیژنەكانی نەكردووە.
- ماوەی دوو خولەك و شەش چركە لە پەرلەمان قسەیەكی كردووە.
-هیچ پرۆژە یاسایەكی ئیمزا نەكردووە.
-بری (28.700.000) بیست و هەشت ملیۆن و حەوت سەد هەزار دینار مووچەیەی بە نایاسایی وەرگرتووە.

عەبدوڵلا حەسەن حەمەد حاجی:
-ماوەی دوو مانگ و نیو لە پەرلەمان بووە.
-بەشداری تەنها (3) دانیشتنی پەرلەمانی كردووە.
-بەشداری هیچ كۆبوونەوەیەكی لیژنەكانی نەكردووە.
- ماوەی سێ خولەك و شەش چركە لە پەرلەمان قسەیەكی كردووە.
-هیچ پرۆژە یاسایەكی ئیمزا نەكردووە.
-بری (28.700.000) بیست و هەشت ملیۆن و حەوت سەد هەزار دینار مووچەیەی بە نایاسایی وەرگرتووە.

سۆز عەبدولقادر عەبدولڕەحمان:
-ماوەی دوو مانگ و نیو لە پەرلەمان بووە.
-بەشداری تەنها (3) دانیشتنی پەرلەمانی كردووە.
-بەشداری هیچ كۆبوونەوەیەكی لیژنەكانی نەكردووە.
- ماوەی یەك خولەك و بیست و حەوت چركە لە پەرلەمان قسەیەكی كردووە.
-هیچ پرۆژە یاسایەكی ئیمزا نەكردووە.
-بری (57.400.000) پەنجاو حەوت ملیۆن و چوار سەد هەزار دینار مووچەیەی بە نایاسایی وەرگرتووە.

ئینستتوتی پەی: ماوەی ساڵ و نیوێكە هەرێمی كوردستان كەوتۆتە بۆشایی یاسایی
ئینستتوتی پەی: لە دوای تەواو بوونی تەمەنی پەرلەمان، دەستەی سەرۆكایەتی و پەرلەمانتاران (8) موچەیەیان بە نایاسایی وەرگرتوە
ئینستتوتی پەی: زۆرینەی ئەندامانی خانەنشینكراوی خولی پێنجەم، شوقەو خانووەكانی پەرلەمان بەكاردەهێنن و چۆلیان نەكردووە.
ئینستتوتی پەی: دەستەی سەرۆكایەتی خانەنشینكراوی پەرلەمان تا ئێستاش شوقە و خانووەكانی پەرلەمانیان چۆلیان نەكردووە.
ئینستتوتی پەی: دەستەی سەرۆكایەتی خانەنشینكراوی پەرلەمان تائێستاش ئۆتۆمبێلەكانی پەرلەمانیان رادەست نەكردۆتەوەو بەكاریاندەهێنن.
ئینستتوتی پەی: دەستەی پێشووی سەرۆكایەتی پەرلەمان بەشێك لە فەرمانبەرانی پەرلەمان لە بارەگا حزبیەكانی خۆیان بەكاردەهێنن.
ئینستتوتی پەی: هەموو ئەو یاساو بڕیارانەی لەدوای (6/11/2022)ەوە لە پەرلەمانی كوردستان دەركراون پوچەڵن.
ئینستتوتی پەی: پێویستە ئەو موچانەی لە دوای (6/11/2022) پەرلەمانتاران بە نایاسایی وەریانگرتووە بیگێڕدرێنەوە بۆ خەزێنەی گشتی.
ئینستتوتی پەی: پێویستە لە زوترین كاتدا شوقەو خانوەكانی پەرلەمان لەلایەن پەرلەمانتاران و دەستەی سەرۆكایەتیەوە چۆڵ بكرێن.
ئینستتوتی پەی: نابێت سەرۆكایەتی دیوانی پەرلەمان بچێتە ژێر باری هیچ فشارێكەوە كە لەسەریان دەكرێَت.

ئینستتوتی پەی: دەستەی سەرۆكایەتی خانەنشینكراوی پەرلەمان تائێستاش:
- شوقەو خانووەكانی پەرلەمان بەكاردەهێنن و چۆلیان نەكردووە.
-ئۆتۆمبێلەكانی پەرلەمانیان رادەست نەكردۆتەوەو بەكاریاندەهێنن.
- بەشێك لە فەرمانبەرانی پەرلەمان لە بارەگا حزبیەكانی خۆیان بەكاردەهێنن.
-لە ماوەی نادەستوریبوونی پەرلەمانیشدا (6) موچەیەیان بە نایاسایی وەرگرتوە.

لینكی هەواڵ:

https://chawder.org/detailnews.aspx?jimare=37659&cor=15&related=2