paysar.jpg

پەرلەمانی كوردستان لە كوێوە بۆ كوێ؟‌

May 23, 2023  |   هەواڵەکانی پەی 

راپۆرتێكی بەراوردكارییە سەبارەت بە كاری پەرلەمانی لەنێوان هەر پێنج خولی پەرلەمانی كوردستاندا(1992-2023)

ئینستتیوتی پەی بۆ پەروەردە و گەشەپێدان(PAY)، بەهاوكاری سندوقی پاڵپشتی دیموكراسی(NED)ی ئەمەریكی، لە چوارچێوەی پرۆژەیچاودێری و هەڵسەنگاندنی كارەكانی پەرلەمانیكوردستاندا نوێترین راپۆرتی خۆی بڵاوكردەوە.

لە (31)ەمین ساڵیادی یەكەمین هەڵبژاردنیپەرلەمانی كوردستاندا، ئەمڕۆ هەینی 19/5/2023 كاتژمێر (10:00) ی سەرلەبەیانی لە هۆتێل رامادا  لە شاری سلێمانی لە كۆنگرەیەكیرۆژنامەنووسیدا بە ئامادەبوونی بەشێك لەئەندامانی پەرلەمانی كوردستان لە سەرجەمخولەكان و نوێنەری رێكخراوەكانی كۆمەڵیمەدەنی و  مامۆستایان و توێژەران و میدیاكارانلەلایەن ئینستتیوتی پەی بۆ پەروەردە و گەشەپێدان (PAY)، بەهاوكاری سندوقی پاڵپشتیدیموكراسی (NED)ی ئەمەریكی، لە چوارچێوەیپرۆژەی چاودێری و هەڵسەنگاندنی كارەكانیپەرلەمانی كوردستاندا، مەراسیمی بڵاوكردنەوەیناوەرۆكی راپۆرتی ژمارە (13)، كە تایبەتە بەكاری پەرلەمانی لە كوردستاندا لە ساڵانی (1992-2023)، كە تیایدا بەراوردی نێوان هەر پێنجخولی پەرلەمان و سەرۆكایەتییەكانیان كراوە لەسەرجەم لایەنەكاندا و خاڵە لاواز و بەهێزەكانیهەریەكەیان بڵاوكردەوە.

له‌ راپۆرته‌كه‌دا باسله‌وه‌كراوه‌، پەرلەمانی كوردستان لە ماوەی (31) ساڵ تەمەنیدا دەبوایە (8) جار هەڵبژاردن بكات، بەڵام تەنها (5) هەڵبژاردنی كردووەو بەبەراورد لەگەڵ تەمەنی خۆیدا ماوەی (12) ساڵ و (6) مانگ پەرلەمان لە پاشە واتە (3) خول لە دواوەیە.

ئاماژه‌به‌وه‌كراوه‌، پەرلەمانی كوردستان لەماوەی (5) خولدا (8) جار تەمەنی خۆی درێژ كردۆتەوە، خولی یەكەم (4) جار، هەریەك لە خولەكانی دووەم و سێیەم و چوارەم و پێنجەمیش هەریەكەو جارێك درێژیان كردۆتەوە.
به‌پێی راپۆرته‌كه‌، هیچ كام لە خولەكانی پەرلەمان لە وادەی دەستنیشانكراوی یاسایی خۆیاندا هەڵبژاردنیان بۆ ئەنجام نەدراوەو هەر پێنج خول دواخراون.

له‌ راپۆرته‌كه‌دا هاتووه‌ "تەمەنی پەرلەمانی كوردستان (31) ساڵە و پێنج خول هەلبژاردنی كردووە، بەڵام ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق تەمەنی (18) ساڵ و بەهەمان شێوە پێنج خول هەڵبژاردنی كردووە".

باسله‌وه‌شكراوه‌، تا هاتووەو خول لە دوای خول رێژەی بەشداری هاوڵاتیان لە دەنگدان كەمی كردووە، لە خولی (یەكەمدا) زۆرترین رێژەی بەشداری هەیە كە (%86.4)ە، لە خولی (پێنجەم) كەمترینە كە دابەزیوە بۆ (%59.83).
به‌پێی راپۆرته‌كه‌ خول لە دوای خول رێژەی دەنگی دوو لایەنە سەرەكییەكە كەمی كردووە:

ا-لە خولی یەكەمدا پارتی لە كۆی ژمارەی ئەوانەی دەنگیان داوە رێژەی (%45.42) ی بەدەست هێناوە، بەڵام رێژەی دەنگەكانی لە كۆی ئەوانەی مافی دەنگدانیان هەبووە دەكاتە (%39.36). لە هەمان خولدا یەكێتی لە كۆی ژمارەی ئەوانەی دەنگیان داوە رێژەی (%43.6) ی بەدەست هێناوە، بەڵام رێژەی دەنگەكانی لە كۆی ئەوانەی مافی دەنگدانیان هەبووە دەكاتە (%38.11).

ب-لە خولی دووەمدا ناتوانرێت رێژەی دەنگەكانی پارتی و یەكێتی دەستنیشان بكرێت، چونكە زۆرینەی لایەنە سیاسییەكان بەیەك لیست بەشداری هەڵبژاردنەكەیان كردبوو.
ج-لە خولی سێیەمدا پارتی و یەكێتی كە بەیەك لیست بەشداریان كردبوو لە كۆی ژمارەی ئەوانەی دەنگیان داوە رێژەی (%57.36) یان بەدەست هێناوە، بەڵام رێژەی دەنگەكانیان لە كۆی ئەوانەی مافی دەنگدانیان هەبووە دەكاتە (%44.81).

د-لە خولی چوارەمدا پارتی لە كۆی ژمارەی ئەوانەی دەنگیان داوە رێژەی (%37.78) ی بەدەست هێناوە، بەڵام رێژەی دەنگەكانی لە كۆی ئەوانەی مافی دەنگدانیان هەبووە دەكاتە (%26.53). لە هەمان خولدا یەكێتی لە كۆی ژمارەی ئەوانەی دەنگیان داوە رێژەی (%17.8) ی بەدەست هێناوە، بەڵام رێژەی دەنگەكانی لە كۆی ئەوانەی مافی دەنگدانیان هەبووە دەكاتە (%12.50).

ه-لە خولی پێنجەمدا پارتی لە كۆی ژمارەی ئەوانەی دەنگیان داوە رێژەی (%37.27) ی بەدەست هێناوە، بەڵام رێژەی دەنگەكانی لە كۆی ئەوانەی مافی دەنگدانیان هەبووە دەكاتە (%22.30). لە هەمان خولدا یەكێتی لە كۆی ژمارەی ئەوانەی دەنگیان داوە رێژەی (%17.33) ی بەدەست هێناوە، بەڵام رێژەی دەنگەكانی لە كۆی ئەوانەی مافی دەنگدانیان هەبووە دەكاتە (%10.36).

لینكى هه‌واڵه‌كه‌:

https://www.peyserpress.com/detail/8527