#بوار
بەپێی راپۆرتێکی ئینستیتیوتی پەی بۆ پەروەردەو گەشەپێدان پەرلەمانی کوردستان ٨ جار تەمەنی خۆی درێژ کردووەتەوە، دەشڵێت، پەرلەمانی کوردستان و ماوەی ١٢ ساڵ و ٦ مانگ و ٢ رۆژ لە پاشە.
ئینستیتیوتی پەی بۆ پەروەردەو گەشەپێدان راپۆرتێکی بەراوردکاری سەبارەت بە کاری پەرلەمان لەنێوان هەر پێنج خولەکەدا بڵاوکردووەتەوە، بەپێی راپۆرتەکە، تا ئێستا پەرلەمانی کوردستان ٨ جار تەمەنی خۆی درێژ کردووەتەوە، لە خولی یەکەمدا ٤ جار و لە هەر چوار خولەکەی دیکەشدا هەر یەکەو جارێک تەمەنی خۆیان درێژ کردووەتەوە.
بەپێی راپۆرتەکە ی ئینستیتیوتی پەی، هۆکاری جیاوازی تەمەنی خولەکان بۆ ململانێی نێوان لایەنە سیاسییەکان دەگەڕێتەوە کە هەڵبژاردن لەکاتی خۆیدا ئەنجام نەدراوە و هەمیشە خولەکانی پەرلەمان تەمەنی خۆیان درێژ کردووەتەوە.
هەر بەپێی هەمان راپۆرت، خولی یەکەمی پەرلەمان ٤ جار داخراوە و ماوەی درێژکردنەوەی تەمەنی ٩ ساڵ بووە، خولی دووەم ١ جار دواخراوە و ماوەی درێژ کردنەوەی تەمەنی ٢ مانگ و ١٦ رۆژ بووە، خولی سێیەم ١ جار دواخراوە و ماوەی درێژکردنەوەی تەمەنی ٢ مانگ و ١١ رۆژ بووە، خولی چوارەم ١ جار دواخراوە و ماوەی درێژکردنەوەی تەمەنی ١ ساڵ و ٥ رۆژ بووە، خولی پێنجەم ١ جار دواخراوە و ماوەی درێژکردنەوەی تەمەنی ١ ساڵ و ٤ مانگە.
ئینستیتیوتی پەی دەڵێت، کۆی گشتی ماوەی دواخستی پەرلەمانی کوردستان ٨ جارە و ماوەی ١٢ ساڵ و ٦ مانگ و ٢ رۆژ لە پاشە.
لینكى ههواڵهكه:
https://bwar.news/?per=posts&pewakraw=view&id=5854