ئینستتیوتی پەی بۆ پەروەردە و گەشەپێدان(PAY)، بەهاوكاری سندوقی پاڵپشتی دیموكراسی(NED)ی ئەمەریكی، لە چوارچێوەی پرۆژەی چاودێری و هەڵسەنگاندنی كارەكانی پەرلەمانی كوردستاندا نوێترین راپۆرتی خۆی بڵاوكردەوە.
لە (31)ەمین ساڵیادی یەكەمین هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستاندا، ئەمڕۆ هەینی 19/5/2023 كاتژمێر (10:00) ی سەرلەبەیانی لە هۆتێل رامادا لە شاری سلێمانی لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەنوانیدا بە ئامادەبوونی بەشێك لەئەندامانی پەرلەمانی كوردستان لە سەرجەم خولەكان و نوێنەری رێكخراوەكانی كۆمەڵی مەدەنی و مامۆستایان و توێژەران و میدیاكاران لەلایەن ئینستتیوتی پەی بۆ پەروەردە و گەشەپێدان (PAY)، بەهاوكاری سندوقی پاڵپشتیدیموكراسی (NED)ی ئەمەریكی، لە چوارچێوەیپرۆژەی چاودێری و هەڵسەنگاندنی كارەكانی پەرلەمانی كوردستاندا، مەراسیمی بڵاوكردنەوە ناوەرۆكی راپۆرتی ژمارە (13)، كە تایبەتە بەكاری پەرلەمانی لە كوردستاندا لە ساڵانی (1992-2023)، كە تیایدا بەراوردی نێوان هەر پێنج خولی پەرلەمان و سەرۆكایەتییەكانیان كراوە لەسەرجەم لایەنەكاندا و خاڵە لاواز و بەهێزەكانی هەریەكەیان بڵاوكردەوە.
لەسەرەتای مەراسیمەكەدا وتاری ئینستتیوتیپەی بۆ پەروەردە و گەشەپێدان لە (31)ەمین ساڵیادی یەكەم هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستاندا لەلایەن روانگە فایەق خوێندرایەوە و وتی: ئینستتیوتی پەی، خۆشحاڵین كە لە (31)ەمین ساڵیادی یەكەم ئەزموونی دیموكراسیی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستاندا، بە راپۆرتێكی بەراوردكاریی هەر پێنج خولی پەرلەمان لە سەرجەم بوار و ئەرك و كارو چالاكییەكانیان هاتینەوە خزمەتتان، پەرلەمان ئەو دامەزراوەیە كەلە رێگای كارەكانیەوە جۆری حوكمداری،شەفافیەت، چۆنێتی بودجە، لەگەڵا رەزامەندی خەڵك رێكدەخات. پەرلەمانی كارا ئەڵتەرناتیڤێكە بۆ كەمكردنەوەی توندوتیژی و پەرەپێدانی دیبەیت، ئەركی پەرلەمان گواستنەوەی گفتوگۆ و ململانێیە لەشەقامەوە بۆ ناو هۆڵی پەرلەمان. كەدەبێتە بەشێك لە پرۆسەی بونیادنانی نیشتمانی. لەم ڕوەوەوە پەرلەمان هەر ڕۆڵێك بگێڕیت رەنگدانەوەی لەسەر كۆی كایەكانی تر دەبێت، سەركردایەتی بەرەی كوردستانی، لەدوای راپەرینی 1991 ەوە هەنگاوێكی بوێرانەی نا بەوەی بڕیاری هەڵبژارن و پێكهێنانی پەرلەمانیدا. ئەو پەرلەمانەی لەماوەی سی و یەك ساڵی تەمەنیدا تا ئێستا پێنج خولی هەڵبژاردنی بەڕێكردووە، بەچەندین قۆناغی هەڵچوون و داچووندا تێپەڕیوە، سەدان یاسا و بڕیاری دەركردووە، تا ئاستێك لەچەند وێستگەیەكی ژیانی سیاسیی خەڵكی كوردستاندا رۆڵی هەبووە و جێ دەستی دیارە، بەڵام ئەوەیجێگەی پرسیارە ئەوەیە: ئاخۆ تا چەند ئەم پەرلەمانە بەپێی ستانداردی جیهانی وەك بەڕێوە چووە و ئەركە سەرەكییەكانی خۆی بەجێهێناوە؟ تاچەند بەپێی ئەو یاسا و بڕیارانەی كە خۆی دەریكردوون هەڵسوكەوتی كردووە و پەیرەوی ناوخۆكەی خۆی جێبەجێكردووە؟
وتیشی: ئەم راپۆرتە بەشێكە لە پرۆژەی چاودێریی پەرلەمانی كوردستان، كەئینستتیوتی پەی (PAY) بە هاوكاری سندوقی نیشتمانی بۆ پاڵپشتی دیموكراسی (NED)یئەمریكی ئەنجامی دەدات، ئەمجارەیان جیاواز لەراپۆرتەكانی رابردوو، هەوڵمانداوە بەراوردێكی هەرپێنج خولی پەرلەمانی كوردستان لە ساڵانی(1992 تا 2023) بكەین، بۆ ئەم كارەش پشت بە داتا و زانیارییەكانی خودی پەرلەمان بەستراوە، سود لە داتای كۆمسیۆنەكانی هەڵبژاردن، بەرنامەی كار و پرۆتۆكۆلی دانیشتنەكان، یاساو بڕیارەكان و ماڵپەڕی فەرمیی پەرلەمان وەرگیراوە و مەبەستمانە لەم راپۆرتەدا چەند پرسیارێك بوروژێنین، لەڕێگەی ئەو داتاو زانیارییە حەقیقیانەوە كە خراونەتە روو وەڵامی هەندێكپرسیاریش لای هاوڵاتیان ئاسان بكەین.
لە كۆتایشدا وتی: لەم راپۆرتەشدا كە بەراوردیهەریەك لە خولەكان و سەرۆكەكانیان كراوە، لەرووی بەرێوەچوونی دانیشتنەكان، دەركردنی یاسا و بڕیارەكان، پەسەندكردنی بودجە و كار و چالاكییەكانی تریان، بێلایەنانە و پرۆفیشناڵانە كارەكە ئەنجامدراوە، ئەوەی ئەم راپۆرتە پشتیپێ بەستوە تەنها و تەنها بە خودی داتا و زانیارییەكانی ناو پرۆتۆكۆلەكان بووە كەدۆكیۆمێنتێكی فەرمیی پەرلەمانن.
بۆ بینی دەقی وتارەكە كلیك لێرە بكە
دواتریش بەڕێز (د. سەروەر عەبدولڕەحمان) سەرۆكی ئینستتیوتی پەی بۆ پەروەردە و گەشەپێدان لە پریزێنتەیشنێكدا لە رێگەیداتاشۆ بە وردی داتا و زانیارییەكانی بۆئامادەبوان خستەڕوو، كە خۆی لە (31) خشتەی بەراودكاری و چەندین زانیاری وردی ناو راپۆرتەكەدەبینیەوە.
بۆ بینی دەقی پریزێنتەیشنەكە كلیك لێرەبكە
بۆ بیبینی وێنەكان كلیك لێرە بكە