roj.jpg

٥٦ پەرلەمانتار واژۆیان لەسەر هیچ یاداشتێکی پەرلەمان نەکردووە

May 2, 2023  |   هەواڵەکانی پەی 

 پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ لە شاری سلێمانی، ئینستیوتی پەی بەهاوکاریی سندوقی نیشتیمانی پاڵپشتی دیموکراسیی ئەمریکی، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕاپۆرتی ساڵانەی خۆی بۆ چاودێری هەڵسەنگاندنی کارەکانی پەڕلەمانی کوردستان بڵاوکردەوە.

ڕاپۆرتەکە پەیوەستبوو بە ئەدای کاری پەرلەمان و پەرلەمانتاران لە ١ی ئازاری ٢٠٢٢ هەتا ٢٨ی شوباتی ٢٠٢٣، کە خۆی دەبینێتەوە لە ژمارەی دانیشتنەکانی پەرلەمان و ئەو بیاننامەنەی دەریانکردووە لەگەڵ ژمارەى ئامادەبوونی پەلەمانتاران لە دانیشتنەکانی پەرلەمان و بەشدارییان لە کۆبوونەوەکانی لیژنەکاندا، ئەو پێشنیازە یاسایانەی ئامادەیان کردووە لەگەڵ ئەوانەی واژۆیان لەسەر کردووە، لەگەڵ چەند پرسێکی دیەکدا.

ڕوانگە فایەق، ئەندامی ئیستیوتەکە ڕاپۆرتەکەی خوێندەوە و وتی: بەپێی یاسا دەبوو لە مانگی ئەیلولی ساڵی ٢٠٢٢دا هەڵبژاردن بۆ خولی شەشەمی پەرلەمان ئەنجامدرایە، بەڵام وادەکەی تاکۆتایی وەرزی یاسادانی ساڵی ٢٠٢٣ تەمەنی خۆی درێژکردووە بە بێ هیچ هۆکارێکی یاسایی و ڕاستەقینە، ئەگەر بەم شێوەیەش بڕوات دووبارە  لەوادەی دەستنیشانکراوی دوواخراودا هەڵبژاردن ئەنجام نادرێت بەمەش گوزەرانی خەڵک خراپتر دەبێت.

بەپێی ڕاپۆرتەکەی ئیسنتیوتی پەی، کازم فاروق، وەک وەک ئەندامێکی پەرلەمان بەهۆی ئەوەی ڕێگری لێکراوە  بەشداری هیچ دانیشتنێکی پەرلەمانی نەکردووە، ئەندامێکی دیکەی پەرلەمان لەکۆی ٢٥ جار ١٨ جاریان ئامادەیی نەبووە، چەند ئەندامێکی دیکە لە زۆربەی کۆبوونەوەکاندا ئامادە نەبوون کەچی بە نەهاتوو هەژمارنەکراون، لە کۆی ئەو دانیشتنانەی پەرلەمان کە ڕێژەی نەهاتوویان تێدا تۆمار کراوە ٣٧٧ جار ئامادەنەبوون تۆمارکراوە.

هەر بە پێی ڕاپۆرتەکە ٪٧٠ی ئەندامانی پەرلەمان پیاون و ٪٣٠یشی ژنن، ١٠٠ لە ئەندامانی پەرلەمان کوردن، پێنج تورکمان و پێنج ئاشووری و یەک ئەرمەنی.

هەروەها ژمارەی ئەو ئەندامانەی کە لە واژۆکردنی پێشنیازە یاساو یاداشتەکاندا بەشدار بوون  ١٠ پارلەمانتار زیاتر لە جاریک  واژۆیان لەسەر پێشنیازە یاساکاندا کردوە، کە ٤ پێشنیازە یاسا بووە، ١١ ئەندام واژۆیان لەسەر هیچ پێشنیازە یاسایەک نەکردوە.

هەر لە ڕاپۆرتەکەی پەیدا باس لەوە کراوە، لە ماوەی ساڵێکدا تەنها یەک یاداشت بە مەبەستی پرساندنی وەزیری دارایی لە لایەن پەرلەمانتارانەوە واژۆ کراوە و بۆ سەرۆکایەتی پەرلەمان بەرز کراوەتەوە، بەمەبەستی لێپرسینەوەی، هاوکات ١٩ ئەندام واژۆیان لەسەر کردووە لە کاتێکدا سەرۆکایەتی پرساندنەکەی نەخستە بەرنامەی کارەوە.

رێکخراوەکە ڕوونیشیکردوەتەوە، لەکۆی ٢٥ یاداشتدا ٤ ئەندام زۆرترین جارلەسەر پرسەگشتیەکان واژۆیان کردوە کە ئاراستەی پەرلەمان کراون، ٥٦ ئەندامیش واژۆیان لەسەر هیچ یاداشتێک نەکردووە و لە ماوەی ساڵێکدا لەلایەن پەرلەمانتارانەوە هیچ بیرۆکەیەک پێشکەش بە پەرلەمان نەکراوە.

سەبارەت بە کاروچالاکەکانی پەرلەمانیش، رێکخراوی پەی ئەوەى خستووەتەڕوو، لە ماوەی ساڵێکدا ٢٥ دانیشتنی ئەنجام داوە، ١٧ یاسای پەسەند کردووە، هیچ پڕۆژە یاسایەکی بودجەی نە بینیوە و پەسەندی نەکردوە، هیچ ڕاگەیەندراوێکیشی دەرنەکردوە، ١١ پەیامی پیرۆزبایی و ٦ پەیامی ئیدانەو ٥ پرسەنامای ناردوە، ١ پەیامی هاوخەمی، ١ نیگەرانی  و ١ سوپاسنامەشی دەرکردووە.

پەیوەست بە سەرۆکى پەرلەمانیشەوە، ڕێکخراوی پەی لە ڕاپۆرتەکەی خۆیدا ڕوونیکردوەتەوە، سەرۆکی پەرلەمان لە ٢٥ کۆبوونەوە ٣ جار ئامادە نەبووە، پێشوازی لە ٦٧ کەسایەتی کردووە، ٣ سەردانی کردووە، ٣٩ پەیامی بڵاوکردۆتەوە، لە وانە ٢٦ پیرۆزبایی و ٦ پرسەنامە، ٥ هاوخەمی، ١ سوپاسنامە.

جێگری پەرلەمانی کوردستانیش پیشوازی لە ٧٢ کە سایەتی، ١٨ سەردانی، ٢٠ پەیامی بڵاوکردۆتەوە،١٤ پیرۆزبایی و ٥ هاوخەمی، ١ پرسەنامە بووە.

هەروەها ئەوەش هاتووە، لەکۆی ١١١ پەرلەمانتار ٩٠ پەرلەمانتار ئیمەیلی خۆیان لەسەر ماڵپەڕی پەرلەمانى کوردستان دانەناوە و ٧٤ پەرلەمانتاریش تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانیان لەسەر ماڵپەری پەرلەمان تۆمار نەکراوە.

لینكى هه‌واڵه‌كه‌:

https://rojnews.news/?p=354577&fbclid=IwAR1nwHB8uVK_59C4_m1sWE9fbQFplZ-zf2yD8MV-UZHQ5sVQzZSYwCkC_5M