Bwar.jpg

داوای ڕێگریکردن لە چوونی پەرلەمانتاری نەشارەزا بۆ پەرلەمان دەکرێت

May 2, 2023  |   هەواڵەکانی پەی 

#بوار
ئینستتیوتی‌ په‌ی‌ بۆ په‌روه‌رده‌ و گه‌شه‌پێدان، پێشنیار بۆ رێگریكردن له‌ چوونی "په‌رله‌مانتاری نه‌شاره‌زا" بۆ په‌رله‌مان دەکات.
داوا لە لایه‌نه‌كان دەکات خول به‌ كاندیده‌كانیان ببینن و ئاماده‌ یان بکەن.
ئینستتیوتی‌ په‌ی‌ بۆ په‌روه‌رده‌ و گه‌شه‌پێدان ئاماری ساڵێكی كاركردنی په‌رله‌مانی كوردستانی بڵاوکردەوە و بەپێی ئامارەکە، لەو ماوەیەدا چوار په‌رله‌مانتار یه‌كجار قسه‌یان كردووه‌ و ئەندامی پەرله‌مان ھەبووە له‌ كۆبونه‌وه‌كاندا 20 چرکە قسەی کردووە.
بەپێی ئەو ئامارە، "په‌رله‌مانی كوردستان له‌ماوه‌ی یه‌كی ئازاری 2022 بۆ 28ی شوباتی 2023 25 دانیشتنی ئه‌نجامداوه‌، په‌رله‌مانتارێك له‌ كۆی 25 كۆبونه‌وه‌ 18 كۆبونه‌وه‌ ئاماده‌نه‌بوه‌ و ژماره‌یه‌ك په‌رله‌مانتاریش سه‌ره‌ڕای ئاماده‌نه‌بویان به‌ڵام له‌لایه‌ن ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانه‌وه‌ غیاب نه‌دراون".
باس لە ئەوەش کراوە، چوار په‌رله‌مانتار یه‌كجار قسه‌یان كردووه‌ و ئەندامی پەرله‌مان ھەبووە له‌ كۆبونه‌وه‌كاندا 20 چرکە قسەی کردووە، هه‌روه‌ها ژماره‌یه‌كی زۆر له‌ په‌رله‌مانتاران له‌ كۆبونه‌وه‌كانی لیژنه‌كان ئاماده‌نه‌بوون.
ئینستتیوتی‌ په‌ی‌ چەند پێشنیارێک دەکات و دەڵێت، پێویستە هەڵبژاردن لە وادەی دیاریکراوی خۆیدا بکرێت و جارێكی دیكه‌ ته‌مه‌نی په‌رله‌مان درێژنه‌كرێته‌وه‌، هه‌روه‌ها یاسای هه‌ڵبژاردن هه‌مواربكرێته‌وه‌ و له‌گه‌ڵ خواست و گواڕانكارییه‌كانی سه‌رده‌مدا بگونجێنرێت، ژماره‌ی ئه‌ندامانی په‌رله‌مان له‌گه‌ڵ رێژه‌ی دانیشتواندا بگونجێنرێت.
ئینستتیوتی‌ په‌ی، پێشنیار ده‌كات به‌ر له‌ هه‌ڵبژاردن لایه‌نه‌كان خول به‌ كاندیده‌كانیان ببینن و ئاماده‌ بكرێن بۆ ئه‌وه‌ی "په‌رله‌مانتاری نه‌شاره‌زا" له‌ په‌رله‌ماندا جێگه‌ نه‌گرێت، هه‌روه‌ها ژماره‌ی ئه‌ندامانی په‌رله‌مان له‌گه‌ڵ رێژه‌ی دانیشتواندا بگونجێنرێت، به‌پێی مادده‌ی 45ی ده‌ستوری عێراق كه‌ بۆ هه‌ر 100 هه‌زار كه‌سێك له‌ دانیشتوان كه‌سێك ده‌بێته‌ نوێنه‌ر له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران بۆیه‌ پێشنیار ده‌كرێت له‌ هه‌رێمیش به‌وجۆره‌ بێت.
دەشڵێت، پێویسته‌ كورسییه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان له‌ 111 كورسییه‌وه‌ بكرێته‌ 55 كورسی كه‌ 50 كورسی بۆ گشتی و 5 كورسیش بۆ پێكهاته‌كان ته‌رخانبكرێت، ئه‌و كه‌مكردنه‌وه‌یه‌ له‌ خزمه‌تی هه‌رێمی كوردستان و په‌رله‌ماندایه‌ به‌وه‌ی كه‌ هه‌م كاری یاسادانان و چاودێریكردن به‌ كه‌متر و پوختر به‌ڕێوه‌ده‌چێت و هه‌م ئه‌و بارگرانیه‌ی زۆره‌ی بودجه‌ش له‌سه‌ر هه‌رێم نامێنێت.

لینكى هه‌واڵه‌كه‌:

https://www.facebook.com/100083340579025/posts/212593974861954/?mibextid=Nif5oz