ئینستتیوتی پەی بۆ پەروەردە و گەشەپێدان پێشنیاز دەكات، رێگری لە چوونی پەرلەمانتاری ناشارەزا بۆ پەرلەمان بكرێت و داوا لەلایەنەكان دەكات خول بۆ كاندیدەكانیان بكەنەوە و ئامادەیان بكەن پێش بوونە پەرلەمانتار.
لەمبارەیەوە ئینستتیوتی پەی لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا راپۆرتی ساڵێكی كاكردنی پەرلەمانی كوردستانی بڵاوكردەوە و تێیدا هاتوە: پەرلەمان لەماوەی 1ی ئازاری 2022 بۆ 28ی شوباتی ئەمساڵ، 25 دانیشتنی ئەنجامداوە، پەرلەمانتارێك لە كۆی 25 كۆبونەوە 18 كۆبونەوە ئامادەنەبووە و ژمارەیەك پەرلەمانتاریش سەرەڕای ئامادەنەبوونیان لەلایەن غیاب نەدراون.
ئاماژە بەوەشكراوە: هەر لەو ماوەیەدا چوار پەرلەمانتار یەكجار قسەیان كردووە و پەرلەمانتار هەیە لە كۆبونەوەكاندا 20 چركە قسەی كردووە، هەروەها ژمارەیەكی زۆر لە پەرلەمانتاران لە كۆبونەوەكانی لیژنەكان ئامادەنەبوون.
ئینستتیوتی پەی لە بەشێكی تری راپۆرتەكەیدا جەختی لەوە كردووەتەوە، بۆ رێگریكردن لە چوونی پەرلەمانتاری نەشارەزا بۆ پەرلەمان پێشنیار دەكات، بەر لە هەڵبژاردن لایەنەكان خول بە كاندیدەكانیان ببینن و ئامادە بكرێن بۆ ئەوەی پەرلەمانتاری نەشارەزا لە پەرلەماندا جێگە نەگرێت.
لینكى ههواڵهكه:
https://www.kurdiu.org/ku/b/533308