#بوار
ئینستتیوتی په‌ی، بۆ په‌روه‌رده و گه‌شه‌پێدان، داوای کەمکردنەوەی کورسییەکانی پەرلەمان بۆ 55 کورسی دەکات.
ئینستتیوتی په‌ی، بۆ په‌روه‌رده و گه‌شه‌پێدان، لە راپۆرتێکی هەڵسەنگاندن بۆ کاری پەرلەمان بڵاویکردووەتەوە، پێویستە ژمارەى ئەندامانى پەرلەمان لەگەڵ رێژەى دانیشتوان و دەنگدەرانى هەرێمدا بگونجێنرێت، بەپێى ماددەى (49) ى دەستورى عیراق کە بۆ هەر (100000) کەس لە دانیشتوانى عیراق کەسێک دەستنیشان دەکرێت بۆ ئەنجومەنى نوێنەران. بۆیە پێشنیار دەکەین لە هەرێمى کوردستانیش بۆ هەر (100000) کەس لە دانیشتوان ئەندامێکى پەرلەمان دەستنیشان بکرێت.
دەشڵێت، پێویسته کورسییه‌کانی په‌رله‌مانی کوردستان له 111 کورسییه‌وه بکرێته 55 کورسی، لەو ڕێژەیە 50 کورسی بۆ گشتی و 5 کورسیش بۆ پێکهاته‌کان ته‌رخانبکرێت.
لەبارەی هۆکاری ئەو پێشنیارەوە ئینستتیوتی په‌ی، دەڵێت، ئه‌و که‌مکردنه‌وه‌یه له خزمه‌تی هه‌رێمی کوردستان و په‌رله‌ماندایه به‌وه‌ی که هه‌م کاری یاسادانان و چاودێریکردن به که‌متر و پوختر به‌ڕێوه‌ده‌چێت و هه‌م ئه‌و بارگرانییه زۆره‌ی بودجه‌ش له‌سه‌ر هه‌رێم نامێنێت.
لینكى هه‌واڵه‌كه:
https://www.facebook.com/100083340579025/posts/212731151514903/?mibextid=Nif5oz