1.jpg

دوای ئەوەی وترا كەمترین قسەی كردووە، رونكردنەوە دەدات

Mar 7, 2023  |   هەواڵەکانی پەی 

دوای ئەوەی ئینستتیوتی پەی بۆ پەروەردە و گەشەپێدان، راپۆرتێکی بڵاوکردوە کە هاوڕێ مەلا ستار لەنێو پارلەمانتارە گەرمیانییەکانی ئەم خولەی پارلەمانی کوردستان لە ماوەی ٦ مانگی رابردودا، هیچ قسەیەکی نەکردوە، ئەو پارلەمانتارە رونکردنەوە دەدات.

 لە جەلسەی دەنگدان بۆ درێژکردنەوەی تەمەنی پەرلەمانیش بەشدار نەبوم.
لەپێش درێژ کردنەوەی تەمەنی ئەم خولەی پەرلەمانەوە بەشداری هیچ کۆبونەوەیەکی پەرلەمانم نەکردوە و تەنانەت لەو کۆبونەوەش کە تەمەنی پەرلەمانی تێدا درێژ کرایەوە.
وەپێشم وا نیە هۆڵی پەرلەمان بەم شێوازە کار کردنە هیچ جۆرە فشارێک دروست بکات لەسەر حکومەت و لەڕاستیدا زۆر جار تەنها ڕێگا بە قسە کردنێک دەدرێت کە لە بەرژەوەندی حکومەت بێت و منیش نازانم بە دڵی حکومەت قسە بکەم.
لە ماوەی ئەم شەش مانگە بڕوا ناکەم حکومەت وەڵامی هیچ نوسراوێکی پەرلەمانی دابێتەوە بەڵام تەنها لەسەر قسەی بەندە زیاتر لە هەشت جار لەسەر فشارەکانمان ڕونکردنەوەیان داوە.
لە ماوەی ئەم شەش مانگە هەر بۆ خۆی ناکۆکییە سیاسیەکان وای کردوە کەمترین کۆبونەوەی پەرلەمان کرا بێت.
 بەڵام لە ڕێگای کۆنگرەی ڕۆژنامەوانی و کاری تاکە کەسی و سەردانی مەیدانیەوە زۆرترین بەدوادا چون و نوسراوم ناردوە بۆ حکومەت و پەرلەمان.

لینكى هه‌واڵه‌كه‌:

https://www.facebook.com/100063768234367/posts/657148496420752/?app=fbl