Rwn-Media.jpg

هەرێمی كوردستان لاوازترین خولی پەرلەمانیی بەڕێكرد

Mar 6, 2023  |   هەواڵەکانی پەی 

ڕوون میدیا

ئینیستوتی پەی، ڕاپۆرتی پێنجەمی چاودێریی لەسەر هەڵسەنگاندنی كاری چوار ساڵی ڕابردووی پەرلەمانی كوردستان بڵاوكردەوە .

ئەمانەی خوارەوە بەشێكن لەدەرەنجامی هەڵسەنگاندنی ناو ڕاپۆرتەكە:

ئەم خولەی پەرلەمان هیچ كارێكی لەسەر قەرزەكانی حكومەت نەكردووە كە بە قسەی حكومەت خۆی تا دێت زیاتر دەبێت

حەوت یاداشتی پەرلەمانتاران كە واژۆیان كردوە هیچ كامیان نەخراونەتە بەرنامەی كارەوە و پشتگوێخراون .

ماوەی 10 ساڵەبودجە نەچۆتە پەرلەمانی كوردستان

پەرلەمانی كوردستان لە شەش مانگدا تەنها 60 سەعات و 11 خولەك كۆبوەتەوە

تەنها چوار پێشنیاز و پرۆژە یاسا خوێندنەوەی یەكەمیان بۆكراوە

ماوەی 10 ساڵە پەرلەمانی كوردستان یاسای بودجەی پەسەند نەكردووە

لە كۆی 111 ئەندام، تەنها 30 ئەندام بەشداری هەموو كۆبوونەوەكانی كردووە

لە چوار ساڵدا تەنها شەش یاسای پەسەندكردووە

ماوەی سێ مانگ پەرلەمان هیچ كۆبوونەوەیەكی نەكردووە

لە شەش مانگدا هیچ بیرۆكەیەك لەلایەن پەرلەمانتارانەوە پێشكەش نەكراوە

بەشداری ئەندامانی پەرلەمان لە كاری چاودێری لە ئاستیكی لاوازدا بووە

لە ماوەی شەش مانگدا هیچ دەنگدانێك بەمەبەستی وەرگرتنەوەیی متمانە لە وەزیر نەكراوە

لە شەش مانگدا تەنها 15 كۆبونەوەی ئەنجامداوە

سەرۆكی فراكسیۆنەكان وەك سەرۆك تەنها یەكجار قسەیان كردووە

دەستەی سەرۆكایەتی لە شەش مانگدا 37 پەیامیان بڵاوكردوەتەوە

هیچ كام لەو ئەركانەی بەجێنەگەیاندووە كە تەمەنی خۆی لە پێناودا درێژكردەوە

لە بواری یاساداناندا لەپاشەكشەدایە و چاودێریشی لاوازە

سەركردایەتی سیاسیی كوردستان بۆ هیچ پرسێكی چارەنوسساز نەگەڕاونەتەوە بۆ پەرلەمان

نە یاسای هەڵبژاردنی هەمواركردەوە نە كۆمسیۆنی كاراكردەوە نە تۆماری دەنگدەرانیشی پاككردەوە

ئەركە چاودێرییەكەی پشتگوێخستووە لە تەواوی خولی پایزەدا تەنها چوار وەزیر ئامادەی دانیشتنەكانی بوون

سەرۆكی پەرلەمان هیچ كام لەو بەڵێنانەی بەجێنەهێنا كە لە دانیشتنی دەستپێكی خولەكەدا بە هاوڵاتیانی دابوو

لینكى هه‌واڵه‌كه‌:

https://www.facebook.com/photo/?fbid=187835170663079&set=a.135756412537622