sharpress.jpg

په‌رله‌مان له‌برى 51 دانیشتن ته‌نها 15 دانیشتنى ئه‌نجامداوه‌

Mar 6, 2023  |   هەواڵەکانی پەی 

شارپرێس:

ڕاپۆرتی پەیمانگەی پەی بۆ کارەکانی شەش مانگی ڕابردوی پەرلەمانی کوردستان؛ پەرلەمانتار هەیە لەخولێکی تەواوی پەرلەماندا، هیچ دەوامێکی نەکردوەو لەلایەن دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمانەوە غیاب نەدراوە.

لەخولی گرێدانی ڕابردودا 10 پەرلەمانتار لەسەرجەم دانیشتنەکاندا هیچ قسەیەکیان نەکردوەو بەشدارییان نەبوە.

لەخولی گرێدانی پایزەدا پەرلەمانی کوردستان تەنها 15 دانیشتنی ئەنجامداوەو 60 کاتژمێرو 11 خولەک کۆبۆتەوە، لەکاتێکدا دەبوو 51 دانیشتن ئەنجامبدات‌و 153 کاتژمێر کۆببێتەوە.

سەرۆکایەتی پەرلەمان لەماوەی شەش مانگدا 11 پەیامی ڕاگەیاندوە، هەشت پەیامی پیرۆزبایی‌و دوو پەیامی ئیدانەو یەك پەیامی نیگەرانیی.

کازم فاروق 11جار سەردانی پەرلەمانی کردوەو پاسەوانەکانی پەرلەمان نەیانهێشتوە بچێتە ژورەوە.

لینكى هه‌واڵه‌كه‌:

https://www.sharpress.net/all-detail.aspx?Jimare=214239&fbclid=IwAR3b5sE489OnQylBo7e5Clc9rZniMpEle76cE6Xk0VLV14YMVTi6OML2zJ0