ئینستتیوتی پەی رایدەگەیەنێت، لەم خولەیدا په‌رله‌مانی كوردستان ته‌نها شه‌ش یاسای په‌سه‌ندكردووه و دەشڵێت، 10 په‌رله‌مانتار هیچ قسه‌یه‌كیان نه‌كردووه.
ئینستتیوتی پەی بۆ پەروەردە و گەشەپێدان ئەمڕۆ لە هۆڵی هۆتێل رامادا لە سلێمانی راپۆرتی پرۆژەی چاودێری و هەڵسەنگاندنی كارەكانی پەرلەمانی كوردستانی بڵاوكردەوە.
راپۆرتەكە تایبەتە بە چاودێری و هەڵسەنگاندنی پەرلەمانی كوردستان لەماوەی شەش مانگی خولی گرێدانی پاییزەی درێژكراوەدا و تیایدا هاتووە لەم خولەی پەرلەماندا تەنھا 15 دانیشتن ئەنجامدراوە کە دەکاتە 60 کاتژمێر، لەکاتێکدا دەبو 51 کۆبوونەوەی ئاسایی ئەنجامبدات واتە 152 کاتژمێر لەکۆبوونەوەدا بوایە.
هەروەها “لە ماوەی چوار ساڵدا تەنها 114 دانیشتن ئەنجامدراوە، پێویست بوو 331 دانیشتن ئەنجام بدات”.
راپۆرتەكە ئاماژەشدەدات، په‌رله‌مان ته‌نیا شه‌ش یاسای په‌سه‌ندكردووه و بۆ ماوه‌ی سێ مانگ هیچ كۆبوونه‌وه‌یه‌كی نه‌كردووه.
سەبارەت بە پەرلەمانتارانیش ئەوەی خستەڕوو، پەرلەمانتار ھەیە ئامادەی ھیچ دانیشتنێک نەبووە و “غیابیش نەدراوە”و، 10 په‌رله‌مانتاریش هیچ قسه‌یه‌كیان نه‌كردووه.
دوای ئەو راپۆرتە بڕیارە ئینستتیوتی پەی دوو راپۆرتی دیكە بڵاوبكاتەوە كە یەكێكیان تایبەت دەبێت بە تەواوی خولەكانی پەرلەمانی كوردستان و ئەوی دیكەش تایبەت دەبێت بە دۆخی یاسادان لە هەرێمی كوردستان.
لینكى هه‌واڵه‌كه:
https://www.facebook.com/101240248181094/posts/747906606847785/?mibextid=Nif5oz