* نەوژین
ئینستیتیوتی پەی ئاماری ئەندامانی پارلەمان لەماوەی خولی پایزە دا ئاشکرادەکات و بەپێی ئامارەکە لەنێو ژنە پارلەمانتارەکان: مژدە مەحمود، زۆرترین جار لەنێو پارلەمان قسەیکردوە، دو ژنە ئەندام پارلەمانیش هیچ قسەیەکیان نەکردوە.
رۆژی شەممە (٤ـی ئازاری ٢٠٢٣) ئینستیتیوتی پەی کە پڕۆژەی چاودێری هەڵسەنگاندنی پارلەمانی کوردستانی گرتوەتە ئەستۆ، راپۆرتی یانزەهەمینی لەبارەی کار و چالاکی خولی گرێدانی پایزە (لە ١ـی ئەیلولی ٢٠٢٢ تاوەکو ٢٨ـی شوباتی ٢٠٢٣)، بڵاوکردەوە.
بەپێی ئامارەکانی ئینستیتیوتەکە لەماوەی خولی پایزەی پارلەمان دا ئەندامانی پارلەمان (٢٢٧٨) جار لە دانیشتنەکانی پارلەمان دا قسەیانکردوە، لەم رێژەیەش ژنانی نێو پارلەمان کە ژمارەیان (٣٣) ئەندامە (٧٤٠) جار قسەیان کردوە.
هەر بەپێی ئامارەکانی ئینستیتیوتەکە، لەنێو ئەندام پارلەمانە ژنەکان هەریەک لە ‘مژدە مەحمود' لە فراکسیۆنی نەوەی نوێ بە (٥١) جار و ‘سەرچنار ئەحمەد’ لە فراکسیۆنی یەکگرتو بە (٥٢) جار، زۆرترین قسەیان کردوە.
هاوکات هەریەک لە ژنە ئەندام پارلەمان (‘سەلمە فاتیح’ لە فراکسیۆنی یەکێتی، ‘لەیلا عەبدلجەبار’ لە فراکسیۆنی پارتی)، لەماوەی خولەکەدا هچ جارێک قسەیان نەکردوە.