#دیپلۆماتیک
ئینستتیوتی پەی بۆ پەروەردە و گەشەپێدان ڕایگەیاند "ئەو یاسایانەى پەرلەمان لە شەش مانگی رابردو دەریکردون هەم لە روى (شکلى) و هەم لە روى (مەوزوعی)ەوە گرفتیان هەبوەو کوالیتیان وەک پێویست نییە، بۆیە زۆرترینیان یا نەچونەتە بوارى جێبەجێکردنەوە یا هەر دواى دەرچونیان پێویستیان بە هەموار هەبوە.
ڕوونیش كرایەوە: بەرنامەى کارى دانیشتنەکانی پەرلەمان لەگەڵ خواستە هەنوکەییەکانى خەڵکى کوردستاندا یەك ناگرێتەوە، بۆیە بەردەوام نارەزایی لەلایەن ئەندامانى ئۆپۆزیسیۆنەوە دەربڕدراوەو پەشێوى دروستبوە، لەم خولەى گرێدانەشدا (10) پەرلەمانتار ماوەى شەش مانگ لە دانیشتنەکاندا (هیچ) قسەیەکیان نەکردوە و هیچ بەشدارییەکیان نەبوە.
لینكى ههواڵهكه:
https://www.facebook.com/Diplomaticmg/photos/a.108724688536745/194570473285499/