Wsha.jpg

ئینستیوتی پەی: كوالێتی یاساكانی پەرلەمان وەك پێویست نین

Mar 5, 2023  |   هەواڵەکانی پەی 

دامەزراوەیەكی تایبەت بە چاودێریی كاری پەرلەمان، راپۆرتی شەش مانگەی خۆی بڵاو كردەوە و بەپێی راپۆرتەكە، ئەو یاسایانەی پەرلەمانی كوردستان دەریكردوون وەك پێویست نین.


ئەمڕۆ شەمووو چواری ئادار، ئینستیوتی پەی ڕاپۆرتی خۆی لەسەر كارەكانی پەرلەمانی كوردستان بڵاو كردەوە و تێیدا ئاماژەی بەوە كردووە، ئەو یاسایانەی پەرلەمان لە شەش مانگی رابردوو دەریكردوون، هەم لە رووی (شكڵی) و هەم لە رووی ناوەڕۆك، گرفتیان هەبووە و كوالێتییان وەك پێویست نییە.


باس لەوەش كراوە، 10 پەرلەمانتار لە سەرجەم دانیشتنەكاندا هیچ قسەیەكیان نەكردووە و بەشدارییان نەبووە، لە خولی گرێدانی پایزەدا پەرلەمانی كوردستان تەنیا 15 دانیشتنی ئەنجام داوە و 60 سەعات 11 خولەك كۆ بووەتەوە، لە كاتێكدا دەبوو 51 دانیشتن ئەنجام بدات ‌و 153 سەعات كۆ ببێتەوە.


باس لەوەش كراوە، بەهۆی گوێنەگرتن لە ئەندامان، زۆربەی دانیشتنەكان گرژیی تێدەكەوێت، سەرۆكایەتیش بۆ كۆنترۆڵكردنی دۆخەكە پەخش رادەگرێت، هەروەها بەپێی پێڕەو، حەوت یاداشت هەیە كە ژمارەی یاسایی ئەندامان واژوویان كردووە بەمەبەستی خستنەڕووی بابەتێكی گشتی بۆ گفتوگۆ، بەڵام هیچ كامیان نەخراونەتە بەرنامەی كارەوە و پشتگوێ خراون.


لە راپۆرتەكەی ئەو دامەزراوەیە ئاماژە بەوە كراوە، بەرنامەی كاری دانیشتنەكان لەگەڵ خواستە هەنووكەییەكانی خەڵكی كوردستاندا وێك نایەتەوە، بۆیە بەردەوام ناڕەزایی لەلایەن ئەندامانی ئۆپۆزسیۆنەوە دەربڕاوە و پشێوی دروست بووە، هەروەها هاوشێوەی سەرۆكایەتی، ئەندامانی پەرلەمانیش چەندان جار پێڕەویان پێشێل كردووە.

لینكى هه‌واڵه‌كه‌:

https://www.wishe.net/details.aspx?=hewal&jmare=146987&Jor=14