ئینستتیوتی پەی بۆ پەروەردە و گەشەپێدان بەهاوكاری سندوقی پاڵپشتی دیموكراسی (NED)ی ئەمەریكی راپۆرتی ژمارە (11) كە تایبەتە بە چاودێری و هەڵسەنگاندنی پەرلەمانی كوردستان لەماوەی شەش مانگی خولی گرێدانی پاییزەی درێژكراوەدا بڵاودەكاتەوە.
وابڕیارە سبەینێ شەممە 4/3/2023 كاتژمێر (11)ی پێشنیوەڕۆ لە هۆڵی هوتێل رامادا لە شاری سلێمانی ئینستتیوتی پەی بۆ پەروەردە و گەشەپێدان پرۆژەی چاودێری و هەڵسەنگاندنی كارەكانی پەرلەمانی كوردستان بلاوبكاتەوە، كە راپۆرتەكە ژمارە (11) یە و تایبەتە بە چاودێری و هەڵسەنگاندنی پەرلەمانی كوردستان لەماوەی شەش مانگی خولی گرێدانی پاییزەی درێژكراوەدا.
بەپێی زانیارییەكانی چاودێر راپۆرتەكە لە (146) لاپەڕە پێكهاتووە بە سێ زمانی (كوردی، عەرەبی و ئینگلیزی) بڵاودەكرێتەوە و لەلایەن چەندین كەسی شارەزا و پسپۆر، كە بەبەردەوامی چاودێری كۆبوونەوەكانی پەرلەمانی كوردستان و (19) لیژنەكەی پەرلەمانی كوردستان دەكەن لە (41) خشتەدا گەیشتوون بەچەندین زانیاری ورد كە بە ژمارە سەرجەمیان خراونەتەڕوو، ئەمە جگە لە بوونی (18) پاشكۆ، كە چەندین زانیاری لەسەر پەیامەكانی دەستەی سەرۆكایەتی و كار و چالاكییەكانیان لە خۆ دەگرێت,
چاودێر ئەوەشی زانیووە، سەرجەم كارەكانی پەرلەمانی كوردستان هەڵسەنگاندنیان بەپێی پێوەرە نێودەوڵەتیەكان بۆ كراوە، كە یەكێتی پەرلەمانەكانی جیهان (IPU) چەند پێوەرێكی پلەیی داناوە بۆ پێوانەكردنی ئاستی چالاكی پەرلەمانەكانی جیهان.
لینكى ههواڵهكه:
https://www.facebook.com/chawdernews/photos/a.519691574719193/6128492887172339/