رێكخراوی ئینستیوتی پەی بە هاوكاری رێكخراوی ئێن دی ئەی ئەمریكی پرۆژەیەكی تایبەت بە باجی خانوبەرە ئامادەكردوە، بەمەبەستی خستنەڕووی بەرچاو روونی زیاتر لەسەر پێدانی ئەو باجە.
(سەروەر عەبدولرەحمان) سەرۆكی رێكخراوی ئینستیوتی پەی لە لێدوانێكیدا رایگەیاند، مەبەست لەم پرۆژەیە چاودێریكردنی پرۆسەی سیاسەتی كركردنەوەی باجی خانوبەرەیە لە هەرێمی كوردستان و دواتر پرۆژەكە پێشكەشی پەرلەمان و حكومەتی هەرێمی كوردستان دەكەن، بە مەبەستی رەوانەوەی گلەیی و گازندەی هاووڵاتیان كە بەرچاو روون نین لە پێدانی ئەو باجەدا.
لینكى ههواڵهكه:
https://www.gksat.tv/details.aspx?jimare=129367&fbclid=IwAR357wVnk5CdKsdDG-ygzZXU2Vyrv0heVy3CaODKAc0c1SMerZ19LucHFTk