خهندان-
ئینستیوتی پەی بۆ پەروەردەو گەشەپێدان پڕۆژەیەکی سەبارەت بە چاودێریکردنی سیاسەت و رێوشوێنەکانی باجی خانوبەرە راگهیاند، بهڕێوهبهری رێكخراوهكه دهڵێت، بەپێی دەستور هیچ باجێک نابێت نەزیاد بکرێت، نەکەم بکرێت.
سەروەر ئەبدولڕەحمان، بەڕێوەبەری ئینستیوتی پەی بۆ پەروەردەو گەشەپێدان به خهندان-ی راگهیاند، "پرسی باج بابەتێکە کە لەنێو کۆمەڵگە باسی لێوەدەکرێت و لەلایەن هاوڵاتیانەوە گلەیی لەسەرە لەلایەن پسپۆڕان و شارەزایان سەرنجی لەسەرە، پڕۆژەیەکمان داڕشتوە، لەسەرجەم بوارەکاندا چاودێری وەرگرتنی باجی خانوبەرە دەکەین کە بە ئامادەبونی چەند پسپۆڕو شارەزایەکی بوارەکە لەماوەی ساڵێکدا بەدواداچون بۆ پرسی باچ دەکەین لە هەرێمی کوردستان، ئاخۆ ئەو باجی خانوبەرەیە وەردەگیرێت یاساییە یاخود نا و ئایا لەبواری خۆیدا سەرف دەکرێت و گرفتەکانی چین ئایا یاساکان پێشێلکراون و چونەتە دەرەوەی دەستور بەڕێوە دەچێت".
ئاماژهی بهوهشكرد، لە ماوەی ئەم ساڵەدا لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکانی وەزارەتی دارایی، وەزارەتی پلاندانان، ژوری بازرگانی، دیوانی چاودێری دارایی و رێکخراوە ئابوریە پەیوەندیدارەکان لەکۆتاییدا دەگەنە توێژینەوەیەک کە لە کۆنفرانسێکدا ڕایدەگەیەنن و ئاڕاستەی پەرلەمانی کوردستان و دەسەڵاتی جێبەجێکردن و لایەنەکانی تری دەکەن.
سەروەر ئەبدولڕەحمان باسی لەوەشکرد، "بەپێی دەستور هیچ باجێک نابێت نەزیاد بکرێت، نەکەم بکرێت و گۆڕانکاری بەسەردا بێت تەنها بە یاسا نەبێت، بەڵام لە وڵاتی ئێمە کۆمەڵێک لەباجەکان دەستکاری کراون بەبێ ئەوەی یاسایان بۆ دەربچێت، خەڵکانێک پێویستە باجیان لێوەربگیرێت بەڵام لێیان وەرناگیرێت، بەپێچەوانەوە خەڵکانێک پێویست نیە باجیان لێوەربگیرێت بەڵام لێیان وەردەگیرێت، بۆیە پڕۆژەکەی ئێمە لەئەنجامی بەدواداچونی ئەوگلەیی و گازندانەیە وە ئەوپێشێلکاریە یاساییانەیە کەوا لەلایەن دەسەڵاتی جێبەجێکردنەوە کراوە".
ئهوهشی خستهڕو، "ئەم پڕۆژەیەی ئێمە دەمانەوێت لەخزمەتی خەڵکی کوردستاندا بێت بەپێی کۆمەڵێک پرەنسیپی نێودەوڵتی و پرەنسیپی یاسایی دەستوری ناوخۆ بێت، نەوەک بەپێی میزاج کۆمەڵێک باج هەیە زیاد کراوە و گۆردراوە کەپێویستە ڕێکبخرێت".
لینكى ههواڵهكه: