د.سەروەر عەبدولڕەحمان سەرۆكی ئینستیوتی پەی بۆ پەروەردە و گەشەپێدان بە موڵك نیوز ڕایگەیاند:" بەهاوكاری پەیمانگای "ئین دی ئای " ئەمریكی دەستمان بە پرۆژەیەك كردووە كە ئەویش چاودێری جێبەجێ كردنی سیاسەت و یاسا و ڕێوشوێنەكانی باجی خانووبەرەیە و پرۆژەكە بۆ ماوەی ساڵێك كاری لەسەری دەكەین لە ڕێگەی تیمێكی پسپۆڕ و شارەزا و لە كۆتاییدا توێژینەوەیەك ئەنجامدەدەین و بڵاو دەكەینەوە.
د. سەروەر ووتیشی:" لەرێگەی پرۆژەكەوە دەمانەوێت بزانین ئایا یاسای باجی خانووبەرە تاچەند گونجاوە لەگەڵ پەرنسیپ و واقعی هەرێم؟ ئایا بەپێی مادەی دەستووری عێراق یاساكە جێبەجێ دەكرێت؟ چونكە نابێت هیچ باجێك نە زیاد بكرێت و نە كەم بكرێتەوە، لەبەرئەوەی تێبینیمان كردوە دەستكاریكردن هەیە و كاری نایاسایی دەكرێت بەجۆرێك كەسانێك هەن پێوستە باجیان لێوەربگیرێت چاوپۆشی دەكرێن و كەسانێك هەن پێویست ناكات باجیان لێوەربگیرێت كەچی لێیان وەردەگیرێت".
لینكى ههواڵهكه:
https://www.facebook.com/mulknews/photos/a.121163556700243/330068082476455/?type=3