WCJU2278.JPG

سەبارەت بە سیاسەت و ڕێوشوێنەكانی باجی خانووبەرە, ئینستتیوتی پەی لە شاری هەولێر سێیەم ئەڵقەی گفتوگۆی ئەنجامدا

Oct 18, 2022  |   هەواڵەکانی پەی 

رۆژی سێشەمە 18/10/2022 لە هۆڵی هۆتێل چوارچرا لە شاری هەولێر، ئینستتیوتی پەی بۆ پەروەردەو ‏گەشەپێدان (‏PAY‏)، بەهاوكاری پەیمانگەی دیموكراسی نیشتمانی (‏NDI‏)ی ئەمەریكی، وۆركشۆپێكی ‏ئەنجامدا سەبارەت بە پرۆژەی (چاودێریی جێبەجێكردنی سیاسەت و ڕێوشوێنەكانی باجی خانووبەرە ‏لە هەرێمی كوردستان)، لە وۆركشۆپەكەدا كە هەریەك لە ئەندامانی پەرلەمان و ئەنجومەنی پارێزگای ‏هەولێر و راوێژكارانی وەزارەتەكانی دارایی و ئابوری و پلاندانان، بەرێوەبەری گشتی باج و دەرامەت و ‏بەڕێوەبەرانی باجی خانوبەرە لە هەولێر و نوێنەرانی هەریەك لە دیوانی چاودێری و دەستەی دەسپاكی و ‏مامۆستایانی زانكۆ ئامادەی بوون، لە وۆركشۆپەكەدا ئەو توێژینەوەیە خرایە روو كە سەبارەت بە سیاسەت ‏و ڕێوشوێنەكانی باجی خانووبەرە لە هەرێمی كوردستان لەلایەن تیمی توێژەرانی ئینستتیوتی ‏پەی نوسراوەو دواتر لەلایەن ئامادەبووانەوە راو سەرنج و تێبینییەكان خرانە روو.‏

بۆ بینینی وێنەكان كلیك لێــرە بكە
‏ ‏