لەماوەی (شەش) مانگی پەرلەماندا چوار پەرلەمانتار هیچ قسەیەكیان نەكردووە
"زۆر ترین ماوەی قسەكردن پەرلەمانتارێكی یەكگرتوو بووە"
درەو:
بە پێی راپۆرتی ئینستیتیوتی پەی بۆ پەروەردە و گەشەپێدان تایبەت بە خولی بەهاری پەرلەمانی كوردستان (3/1- 8/31 ) رێژەی قسەكردنی پەرلەمانتاران دەخاتەروو :
ئیسماعیل عەلی لە فراكسیۆنی یەكگرتوو زۆرترین قسەی كردووە (51) خولەك
دوارت رێبوار بابكەیی لە فراكسیۆنی پارتی دووەم پلەی گرتووە لە قسەكردن (43) خولەك
مەم بورهان قانع سێیەم پلەی گرتووە لە قسەكردن (35) خولەك.
ئەوانەی لەو شەش مانگەدا هیچ قسەیەكیان نەكردووە لە دانیشتنەكاندا:
لەیلا عەبدولجەبار لە فراكسیۆنی پارتی
راهی رەهبەر لە فراكسیۆنی یەكێتی (دەوامی نەكردووە ئیستقالەی كردووەو رەتكراوەتەوە)
رۆبینە ئۆمیلك لە پێكهاتەكان
سارا دڵشاد لە پێكهاتەكان
لینكى ههواڵهكه:
https://www.facebook.com/Drawmediaa/posts/182391071025548