له درێژه‌ی كار و چالاكییه‌كانی ئینستتیوتی په‌ی بۆ په‌روه‌رده و گه‌شه‌پێدان (PAY) ئه‌ڵقه‌ی دووەمی گفتوگۆی به‌دواداچوون و چاودێری باجی خانوبه‌ره له شاری سلێمانی به‌ڕێوه‌چوو.
ئه‌مڕۆ سێشه‌مه 16/8/2022 كاژێر (10)ی به‌یانی له هۆڵی هۆتێل رامادا له شاری سلێمانی به ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌ك به‌رپرس و به‌رێوه‌به‌رانی باجی خانوبه‌ره‌ی سلێمانی و مامۆستایانی زانكۆی سلێمانی له"پرۆژه‌ی چاودێری جێبه‌جێكردنی سیاسه‌ت و ڕێوشوێنه‌كانی باجی خانووبه‌ره له هه‌رێمی كوردستاندا"، كه ئینستتیوتی په‌ی بۆ په‌روه‌رده‌و گه‌شه‌پێدان (PAY)، به‌هاوكاری رێكخراوی په‌یمانگه‌ی دیموكراسی نیشتمانی (NDI)، ئه‌نجامی ده‌دات، ئه‌ڵقه‌یه‌ی دووەمی گفتوگۆ سه‌باره‌ت به پڕۆژه‌كه به‌ڕێووه چوو.
له گفتۆگۆكه‌دا كه هه‌ریه‌كه له به ڕێزان رێكه‌وت زه‌كی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی، ڤیان محمد حسین به‌رێوه‌به‌ری باجی خانوبه‌ره‌ی سلێمانی دوو، فاتمه عةبدولًلآ لێپرسراوی هۆبه‌ی یاسایی باجی خانوبه‌ره‌ی سلێمانی يةك و (هه‌ردی مه‌حمود و ژالیان ئه‌حمه‌د) له رێكخراوی (NDI) و (د.به‌ختیار عه‌بدوڵڵا) راوێژكاری (NED) ئاماده‌بوون، حسێن محةمةد عةزیز پسپۆر و شارەزا، سه‌ره‌تا (محه‌مه‌د كه‌ریم) ڕێكخه‌ری پڕۆژه‌كه به‌شێك له داتا و زانیارییه‌كانی به‌شێوه‌یه‌كی ورد خسته‌ڕوو، كه سه‌رجه‌میان له شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستان به‌ده‌ستهاتبوون، دواتریش له‌لایه‌ن ئاماده‌بوانه‌وه گفتوگۆی چڕی له‌باره‌وه كرا بۆ ئه‌وه‌ی پڕۆژه‌كه ده‌وڵه‌مه‌ندتر بكرێت.
له كۆتایشدا نوێنەری ئینستتیوتی په‌ی بۆ په‌روه‌رده و گه‌شه‌پێدان (PAY) به كورتی باسی له هه‌نگاوه‌كانی پڕۆژه‌كه كرد و رایگه‌یاند له داهاتوویه‌كی نزیكدا له شاری هه‌ولێریش به‌هه‌مان شێوه ئه‌ڵقه‌یه‌كی گفتوگۆ ئه‌نجام ده‌ده‌ین، بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رجه‌م داتا و زانیار و پێشنیازه‌كان كۆبكه‌ینه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی له راپۆرتی كۆتایدا له مه‌راسیمێكی شایسته‌دا بڵاوی بكه‌ینه‌وه.
بۆ بینینى وێنه‌ى چالاكییه‌كانى ئه‌م ڕۆژه كلیك لێره بكه
لێدوانی ئامادەبووان لەسەر پرۆژەکە:
رێكه‌وت زه‌كی ئەندامی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی ئەم پڕۆژەیەی ئینستتیوتی پەی سوودی زۆر بە هاووڵاتی
ڤیان محمد حسین به‌رێوه‌به‌ری باجی خانوبه‌ره‌ی سلێمانی دوو پێویستە گۆڕانکاری لە یاساکانی باج و خانوبە
حسێن محەمەد عەزیز پسپۆر و شارەزای ئابوری پڕۆژەکەی ئینستتیوتی پەی بەگرنگیەوە لە بیروبۆچونەکانی هاووڵا
فاتمه عەبدوڵلا لێپرسراوی هۆبه‌ی یاسایی باجی خانوبه‌ره‌ی سلێمانی يەک ئەم پڕۆژەیە چارەسەری بەشێکی زۆر