ئینستیتیوتی پەی بۆ پەروەردە و گەشەپێدان لەچوارچێوەی پرۆژەی چاودێریی و هەڵسەنگاندنی كارەكانی پەڕلەمانـی كوردستان، راپۆرتی یەكەمی لەبارەی خولی پێنجەمی پەڕلەمانی كوردستان، لەرۆژی 6ی تشرینی دووەمی 2018 بۆ 30ی ئابی 2019 بڵاوكردەوە و تێیدا كارەكانی پەرلەمانی لەو ماوەیەدا خستۆتەڕوو.