ئینستتوتی پەی بۆ پەروەردە و گەشەپێدان رایگەیاند، ماوەی شەش مانگە چوار پەرلەمانتار لە پەرلەمانی کوردستان هیچ قسەیەکیان نەکردووە.
ئینستتوتی پەی بۆ پەروەردە و گەشەپێدان ئەمڕۆ بە ئامادەبوونی ژمارەیەک پەرلەمانتار و چالاکوانی مەدەنی و میدیاکان راپۆڕتی (٨)ی چاودێریی پەرلەمانی کوردستانی بڵاوکردەوە، بە گوێرەی بەشێکی راپۆڕتەکەش کە تیشک دەخاتە سەر بەشداریکردنی پەرلەمانتاران و قسەکردنیان لە کۆبوونەوەی پەرلەماندا، ماوەی شەش مانگە چوار پەرلەمانتار لە میانەی بەشداریکردنیان لە دانیشتنەکاندا هیچ قسەیەکیان نەکردووە، کە بریتین لەمانە:
١- پەرلەمانتار رزگار عیسا، فراکسیۆنی پارتی
٢- پەرلەمانتار فاهیک کەمال سوغومون، لیستی ئەرمەن
٣- پەرلەمانتار یەعقوب ئیلیا، لیستی رافیدەین
٤- پەرلەمانتار کازم فاروق، فراکسیۆنی نەوەی نوێ
لینكى ههواڵهكه:
https://bmctv.krd/details/40889?fbclid=IwAR1fHv_1cqg8Intrjw-76auyrCkshQnvh7827EGSbA7l5WcNrdhRP9FtwIg