زەمەن_هەرێمى کوردستان
بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی ئینستتیوتی پەی بۆ پەروەردە و گەشەپێدان لە شەش مانگی ڕابردوودا چوار ئەندامى لە پەرلەمانی کوردستان هیچ قسەیەکیان نەکردووە.
لە ڕاپۆرتێکدا ئینستتیوتی پەی بۆ پەروەردە و گەشەپێدان بڵاویکردوەتەوە و تیایدا هەڵسەنگاندنی بۆ کارەکانی پەرلەمانی کوردستان لە شەش مانگی خولی گرێدانی پاییزەدا کردووە.
بەگوێرەی ڕاپۆرتەکەی پەی، لەماوەی ئەو شەش مانگەدا چوار پەرلەمانتار لە دانیشتنەکانی پەرلەماندا هیچ قسەیەکیان نەکردووە کە ئەمانەن:
ڕزگار عیسا، فراکسیۆنی پارتی
فاهیک کەمال سوغومون، لیستی ئەرمەن
فەرید یەعقوب ئیلیا، لیستی ڕافیدەین
کازم فاروق، فراکسیۆنی نەوەی نوێ
لینكى ههواڵهكه: