1.jpg

چوار پەرلەمانتاری کوردستان لە شەش مانگدا هیچ قسەیەکیان نەکردووە

Mar 28, 2022  |   هەواڵەکانی پەی 

ناس کورد-  

بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی ئینستتیوتی پەی بۆ پەروەردە و گەشەپێدان لە شەش مانگی ڕابردوودا چوار پەرلەمانتار لە پەرلەمانی کوردستان هیچ قسەیەکیان نەکردووە.   

 لە ڕاپۆرتێکدا ئینستتیوتی پەی بۆ پەروەردە و گەشەپێدان کە (دووشەممە 28-3-2022) بڵاویکردەوە، تیایدا هەڵسەنگاندنی بۆ کارەکانی پەرلەمانی کوردستان لە شەش مانگی خولی گرێدانی پاییزەدا کردووە.   

  بەگوێرەی ڕاپۆرتەکەی پەی، لەماوەی ئەو شەش مانگەدا چوار پەرلەمانتار لە دانیشتنەکانی پەرلەماندا هیچ قسەیەکیان نەکردووە کە ئەمانەن:   

  

ڕزگار عیسا، فراکسیۆنی پارتی   

فاهیک کەمال سوغومون، لیستی ئەرمەن   

فەرید یەعقوب ئیلیا، لیستی ڕافیدەین   

کازم فاروق، فراکسیۆنی نەوەی نوێ   

  جێی ئاماژەیە، کازم فاروق لەماوەی ئەو شەش مانگەدا بەشداری دانیشتنەکانی پەرلەمانی نەکردووە و لەماوەی ڕابردووشدا دەستی لەکاری پەرلەمانتاری کێشایەوە.   


لینكى هه‌واڵه‌كه‌:

https://www.nasnews.com/kurd/view.php?cat=38442&fbclid=IwAR2fEhs9_dLUHnVMpW0t-YKqm3-53xUCOE2Ngtx7wJ80aeVf5vW77eWpslY