Chawder.jpg

په‌رله‌مانى كوردستان له‌ ماوه‌ى شه‌ش مانگدا چى كردووه‌ و چى نه‌كردووه‌؟

Mar 28, 2022  |   هەواڵەکانی پەی 

راپۆرتی (8)ی چاودێریی پەرلەمانی كوردستان له‌لایه‌ن ئینستتیوتی پەی بۆ پەروەردە و گەشەپێدان بەهاوكاری رێكخراوی سندوقی پاڵپشتی دیموكراسی (NED)ی ئەمەریكی بڵاوده‌كرێته‌وه‌.
وابڕیاره‌ ڕۆژى دوو شەممە 28/3/2022 كاژێر (11) سەر لە بە‌یانی له‌ هۆڵی سپارتا له‌ شارى سلێمانى ئینستتیوتی پەی بۆ پەروەردە و گەشەپێدان پرۆژەی چاودێری و هەڵسەنگاندنی كارەكانی پەرلەمانی كوردستان له‌ راپۆرتێكى (102) لاپه‌ڕه‌یدا كاره‌كانى په‌رله‌مانى كوردستان لەماوەی شەش مانگی خولی گرێدانی پاییزەدا بڵاوبكاته‌وه‌.
به‌پێى زانیارییه‌كانى چاودێر له‌ راپۆرته‌كه‌دا له‌چه‌ندین خشته‌دا زانیارى له‌سه‌ر ناوه‌رۆكى كۆبونه‌وه‌كانى په‌رله‌مان و كارى (19) لیژنه‌كه‌ خراونه‌ته‌ڕوو، ئه‌مه‌ جگه‌ له‌وه‌ى هه‌ڵسه‌نگاندان بۆ په‌رله‌مانى كوردستان كراوه‌ به‌پێى پێوه‌ره‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كان.
ئینستتیوتی پەی بۆ پەروەردە و گەشەپێدان ساڵانه‌ (2) راپۆرت له‌سه‌ر كاروبارى په‌رله‌مان و (1) راپۆرت له‌سه‌ر ئه‌داى ئه‌ندامانى په‌رله‌مانى كوردستان ئه‌نجام ده‌دات، واشبڕیاره‌ دواى ئه‌م راپۆرته‌ راپۆرتى ساڵانه‌ى خۆى له‌سه‌ر ئه‌داى ئه‌ندامانى په‌رله‌مانى كوردستان به‌منزیكانه‌ بڵاوبكاته‌وه‌.

لینكى هه‌واڵه‌كه‌:

https://www.facebook.com/chawdernews/photos/a.519691574719193/5122376787783959