Parwarda.jpg

وەزیری پەروەردە: ‌دەبێت سیستمی خوێندن بگۆڕین

Sep 19, 2021  |   پەروەردە 

وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێم ڕایگەیاند، پێویستە سیستمی خوێندن لە هەرێم بگۆڕدرێت و دەبێت گرنگی بە خوێندنی پیشەیی بدرێت و خوێندن لەگەڵ بازاڕی کار بگونجێت، دەشڵێت، فێرکاری ئیدی بەسە قوتابی بەس تەلقین بدرێت.

ئالان حەمە سەعید، وەزیری پەروەردەی هەرێم لەمیانی وتارێکدا لە کۆنفرانسی پەروەردەیی زانکۆی ئەمەریکی کوردستان لە دهۆک كه‌ رۆژى یەکشەممە 19/9/2021 به‌ڕێوه‌چوو ڕایگەیاند، خوێندنی پیشەیی بناغەی وەرچەرخانی هەموو شتێکە لە کوردستان، پەروەردەیەکی باش یەکسانە بە هێزی کاری باش، هەروەها هێزی کاری باش یەکسانە بە ئابوورییەکی باش لەم وڵاتە."

ئاماژەی بەوەشکرد، " تێڕوانینێکی ناجۆر لەسەر خوێندنی پیشەیی لە کوردستان هەیە، کە خوێندنی پیشەیی وا وێنا کراوە، شوێنی (قوتابییە تەمبەڵەکانە)، بەڵام ئەوە هەڵەیە و دەبێت ئەمە بگۆڕین، بەپێچەوانەوە خوێندنی پیشەیی شوێنی دروستکردنی کارامەیی مرۆڤە، راپۆرتی یونسکۆ و راپۆرتی وڵاتە پێشکەوتووەکان جەخت لەسەر ئەوە دەکەنەوە، دەبێ سیستمی پەروەردە لەگەڵ گەشەی بازاڕ و پێداویستییەکانی بازاڕی کار بگونجێت، بەڵام ئێمە و زۆر لە وڵاتان رووبەڕووی تەحەدییەکی گەورە بووینەتەوە، بەهۆی پێشکەوتنەکانی بازاڕی کار و تەکنەلۆژیا ئاستەنگێکی گەورەی لەگەڵ کەرتی پەروەردە دروستکردووە، کە ناتوانێت خۆی لەگەڵدا بگونجێنێت".

ئالان حەمە سەعید باسی لەوەشکرد، "پێویستمان بە وەرچەرخانێکە لە کۆی پرۆسەی سیستمی خوێندن و فێرکاری، ئەویش ئەوەیە ئیدی بەسە قوتابی بەس تەلقین بدرێت، بەڵکو قوتابی دەبێت فێری کارامەیی بکرێت، دەبێ ئەوە راستبکەینەوە کە هەڵەمان کردووە تەنها وانەکانی تیۆری بە قوتابیان دەڵێینەوە، وانە پراکتیکییەکان زۆر کەمن، لە قۆناغی باخچەی ساوایان سەیری بکەین تا دەگاتە زانکۆکان و خوێندنی ماستەر و دکتۆرا، کەمتەرخەمی لە فێربوونی کارامەیی، بەشێکی بەهۆی غیابی وانەی پراکتیکییەوە چالاکەوەیە."

وەزیری پەروەردەی هەرێم، داواشی لە بەڕێوەبەرانی کۆنفرانسەکە کرد، " ئەم خاڵە بکەنە خاڵێکی گرنگ، کە چۆن بتوانین گرنگی بە وانەی پراکتیکی بدەین، راستە پاڵپشتی دارایی دەوێت، بەڵام ئەگەر ئیرادەمان هەبێت و نەخشەڕێ دابنێین، هەرێمی کوردستان بەشی ئەوە پاڵپشتی دارایی دەبێت کە پاڵپشتی لەو بیرۆکانە بکات